وەزيرى ناوخۆى توركيا: جيهان لە دەستوەردانەكانى ئەمريكا دەرباز دەكەين
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (29/ئادارى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، سلێمان سۆيلۆ، وەزيرى ناوخۆى توركيا لە وتارێكى لەبەردەم يەكێتیى كۆمەڵەكانى دەرياى ڕەش لە ئيستەنبوڵ رايگەياند، "هێزەكانمان دەتوانن ئاشتى لە توركيا و وڵاتانى دراوسێ و ناوچەكە بسەپێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانين جيهان لە دەستوەردانى ئەمەريكا و رۆژئاوا رزگار بكەين."
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "توركيا وەك وڵاتانى رۆژئاوا نييە لەسەر بنەماى ئتنى جياوازى لەنێوان مرۆڤەكان بكات، توركياى ئێستاى توركياى ڕابردوو نييە، ئێمە مێژوومان گۆڕيوە، بە پاڵپشتى هێزەكانمان دەتوانين بەسەر ئاڵنگەرييە ئەمنييەكان زاڵ بين."
سەبارەت بە پێگەى وڵاتەكەى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "توركيا وڵاتێكى بەهێز و دەوڵەمەندە، پارێزگارى لە رووبەرى (780) هەزار كليۆمەتر لە خاكى خۆى بكات، بۆيە دەبێت جيهان گوێى لێبێت، ئێمە دەتوانين ئاشتى لە عێراق و سووريا و ئەفغانستان بسەپێنين، بەوەش جيهان لە دەستوەردانەكانى ئەمەريكا و ئەوروپا رزگار دەكەين."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment