وەزیرى دەرەوەى لوکسمبۆرگ بۆ گەیشتە هەولێر کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیری دەرەوەی لوکسمبۆرگ بەسەردانێکى فەرمى گەیشتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە.

بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە (30/ئادار/2022) جێن ئاسلبۆرن، وەزیری دەرەوەی لوکسمبۆرگ لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر گەیشتە هەرێمى کوردستان، وا بڕیارە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و دواتریش لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانى کۆببێتەوە.

ئەم سەردانەکەى وەزیرى دەرەوەى لوکسمبۆرگ، دواى ئەوەى دوێنێ سەردانى بەغداى کرد و لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق کۆبووەوە، ئەمڕۆ بەپێى زانیارییەکان دواى تەواوبوونى دیدار و کۆبوونەوەکانى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستان کۆتایى بە گەشتەکەى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان بهێنێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین