تەندروستى سلێمانى تیمى فریاکەوتن لەبەردەم بانکەکان جێگیر دەکات تەندرووستی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى چوار خانەنشین لەبەردەم بانکەکانى سلێمانى و سۆران لە کاتى وەرگرتنى مووچەکانیان گیان لەدەستدا، بەڕێوەبەرایەتیى تەندروستى سلێمانى تیمى فریاکەوتن لەبەردەم بانکەکان جێگیر دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (30/ئادار/2022) بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى تەندروستى سلێمانى لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "لەسەر راسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ژمارەیەک ئەمبوڵانس لەبەردەم بانکەکانی پێدانی مووچەی خانەنیشینان جێگیر دەکرێت."

بەڕێوەبەرایەتیى تەندروستى سلێمانى لە روونکردنەوەکەیدا هۆکارى جێگرکردنى ئەو تیمانە دەخاتەڕوو و دەڵێت، "لەدوای گیان لەدەستدانی ژمارەیەک خانەنیشین لەکاتی  وەرگرتنی مووچەکانیان بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەپێویستی دەزانێت لەپێناو سەلامەتی و تەندروستی خانەنیشینان ژمارەیەک ئەمبوڵانس لە بەردەم بانکەکانی پێدانی مووچەی خانەنیشینان جێگیربکرێن، وەک هەنگاوێک بۆ هاوکاری و دروست بوونی هەر حاڵەتێکی کوتوپڕو نەخوازراو لە کاتی تێکچوونی تەندروستی خانەنیشینان، بۆ ئەوەی لە رێگای ئەو ئەمبوڵانسانەوە بگوازرێنەوە بۆ ناوەندەکانی تەندروستی و چارەسەری پێویست و گونجاویان بۆ بکرێت".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین