هاوشێوه‌ى نه‌وه‌ى نوێ 20 په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ داواكارییان هه‌یه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حوسێن سه‌عبه‌رى په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ ئاشكراى ده‌كات، 20 په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ داواكارییان به‌ هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نیشتیمان داوه‌، له‌ به‌رانبه‌ر به‌شداربوونیان له‌ دانیشتنى په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ى ئادارى 2022 بڕیاره‌ دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار بكرێت، هه‌رچه‌نده‌ بڕیار بوو دانیشتنه‌كه‌ كاتژمێر 11ى به‌ر له‌ نیوه‌ڕۆ بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌كراوه‌.

حوسێن سه‌عبه‌رى په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه‌، ئه‌وان 20 په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆن هێشتا بڕیارى به‌شداركردن یان نه‌كردنیان نه‌داوه‌، به‌ڵكو چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى هاوپه‌یمانى سێقۆڵى "رزگاركردنى نیشتیمان" ده‌كه‌ن، چونكه‌ پێشتر داواكارییان پێشكه‌شكردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه‌.

سه‌عبه‌رى پێشبینى ئه‌وه‌یش ده‌كات دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ نه‌كرێت و به‌ڵكو بكه‌وێته‌ سێ یان شه‌شى مانگى داهاتوو، ئه‌و كاتیش به‌ گوته‌ى ئه‌و ، 20 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ هه‌ڵوێستى خۆیان ئاشكرا ده‌بێت.

رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو نه‌وه‌ى نوێ و بزووتنه‌وه‌ى ئیمتداد كه‌ خۆیان به‌ هاوپه‌یمانى له‌پێناو خه‌ڵك ده‌زانن، رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در كرد، به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌یش به‌شدارییان له‌ دانیشتنه‌كه‌ كرد، هه‌رچه‌نده‌ دانیشتنه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین