سەرۆک بارزانى: پێوستە پەرلەمان دوور لە هەر جۆرە گوشارێک بە ئەرکی سرووشتی خۆى هەڵبستێ
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (30/ئادار/2022) سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین، پێشوازی لە ماتیو تۆلەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا "پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق تاوتوێ کران."
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە دیدارەکەدا، "جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا خوازیاری ئەوەیە حکومەتی داھاتووی عێراق حکومەتێکی بەھێز بێت، پێزانینیشی بۆ ڕۆلی سەرۆک بارزانی لە دامەزراندنی هەرێمی کوردستان و عێراقی نوێ و پڕۆسەی سیاسی عێراق ھەبوو."
بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و گوشاری سەر لایەنە سیاسیەکان بۆ سەرنەگرتنی ڕێوشوێنی دەستوری و دیموکراتیەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق" لەدیدارەکەدا گفتووگۆیان لەبارەوەکرا."
هەروەها لەبارەی قەیرانی سیاسیی عێراق سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، "بۆ ڕاستەڕێکردنی بارودۆخی عێراق پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران و دامەزراوەکانی تر دوور لە هەر جۆرە گوشارێک بە ئەرکی سرووشتی خۆیان هەڵبستن و بنەماکانی شەراکەت و تەوازون و دەستوور جێبەجێ بکەن."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment