مالیكى ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك به‌ سه‌در ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سائیر جبوورى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، ئاشكراى ده‌كات مالیكى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى سیاسى عێراق گه‌ڵاڵه‌ كردووه‌ و به‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌درى ده‌دات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 31ى ئادارى 2022  سائیر جبوورى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ لێدوانێکى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئاشكراى كردووه‌، نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى گه‌ڵاڵه‌ كردووه‌ و به‌ نیازه‌ بە موقته‌دا سه‌درى ریێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بدرێت.

جبوورى ناوه‌ڕۆكى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ ئاشكرا ناكات، به‌ڵام ده‌ڵێ، "ئه‌مڕۆ یان سبه‌ى بۆ راى گشتى بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و به‌ لایه‌نه‌كانى تریش ده‌درێت، ده‌بێت به‌ر له‌ دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان وه‌ڵامى ده‌ستێپشخه‌رییه‌كه‌ بدرێته‌وه‌".

دوێنێ بۆ جارى سێیه‌م په‌رله‌مانى عێراق له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار شكستى هێنا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چوار تا شه‌شى مانگى داهاتوو دانیشتنێكى تر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بكرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین