عێراق ماوه‌ى ده‌وامى فه‌رمى فه‌رمانگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕیارى دا ده‌وامى فه‌رمانگه حكومییه‌كان له مانگى ره‌مه‌زان بۆ ماوه‌ى كاتژمێرێك كه‌م بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ى ئادار ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمى فه‌رمانگه‌كانى له ته‌واوى عێراق له مانگى ره‌مه‌زان ده‌ركرد.
بڕیاره‌كه واژۆى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى له‌سه‌ره تێیدا هاتووه، "بڕیار درا كاتى ده‌وامى فه‌رمى "كاتژمێرێك" كه‌م بكرێته‌وه، له ته‌واوى دامه‌زراوه و فه‌رمانگه حكومییه‌كان له مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زاندا". له بڕیاره‌كه ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه كه فه‌رمانگه‌كان له‌وه‌دا سه‌رپشك ده‌كرێن كه كاتژمێره‌كه له سه‌ره‌تاى ده‌وام بێت یاخود كۆتاییه‌كه‌ى.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا یه‌كه‌م رۆژى ره‌مه‌زانى ساڵى 1443ى كوچى دیارى نه‌كراوه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو دووى نیسان یان یه‌كشه‌ممه سێى نیسان یه‌كه‌م رۆژى ره‌مه‌زان بێت.


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment