گەورە بزنسمانانى رووسيا روو لە توركيا دەكەن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (31/ئادارى 2022) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە، رۆژنامەى (واشنتن پۆست)ى ئەمەريكى لە راپۆرتێكى ئاشكرايكردووە، ئەو كەسانەى روو لە ئەنقەرە دەكەن ئەو بزنسمان و هونەرمەندانەن، پاڵپشتى هێرشەكانى رووسيا دژ بە ئۆكراينا ناكەن.
پێشتر ئيدارەى بايدن ئاماژەى بەوە كرد، كۆتاييهێنان بەو شەڕە دەبێتە كەمكردنەوەى هێرشەكانى سەر رووسيا، بۆيە رۆژنامەكە پێيوايە نهێنى پشت راگرتنى ئەو هێرشانە پەيوەندى بە تەكتيكى رووسياوە هەيە بۆ دروستكردنى پەيوەندى لەگەڵ ئەمەريكا.
سەبارەت بەو هەوڵانە بەرپرسانى توركيا رايانگەياند، "ئەبرامۆفيچ كە لە نەخۆشخانەيەكى توركيا چارەسەرى تەندروستى وەردەگرت، رۆڵى ئەرێنى بينيووە لە دانوستاندنەكانى ئەو دواييەى نێوان رووسيا و ئۆكراينا."
دەربارەى كاريگەريى هاتنى ئەو كەسانە رۆژنامەكە پێيوايە، هاتنى بزنسمانەكانى رووسيا بۆ توركيا كاريگەرى ئەرێنى لەسەر ئابوورى ئەو وڵاتە دەبێت، هەروەها دەرفەتێكيشە بۆ ئاساييبوونەوەى پەيوەندييەكانى نێوان توركيا وەڵاتانى رۆژئاوا، كە تا ئێستا توركيا توانيويەتى هاوسەنگى جيۆسياسى خۆى بەرانبەر ئەو رووداوانە رابگرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment