ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ئێران روویدا ئێران

نوچه‌نێت

ئاژانسێكى ئێرانى ئاشكراى كردووه‌ له‌ به‌نده‌ى ماهشه‌هرى باشوورى رۆژئاواى ئێران ئاگرێك له‌ ناوچه‌یه‌كى پترۆكیمیاوى به‌ربووه‌، ماڵپه‌ڕێكى ئۆپۆزسیۆنیش ده‌ڵێ، "به‌ درۆن هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌".

ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌كى نیسانى 2022 ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بایى له‌ رووداوێكى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ كردووه‌، له‌ ناوچه‌یه‌كى پترۆكیمیاوى له‌ به‌نده‌رى ماهشه‌هر. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ لایه‌ن ئاژانسى میهرى ئێرانى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، رووداوه‌كه‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بووه‌ و دواتر كۆنتڕۆڵ كراوه‌.

به‌گوێره‌ى گوته‌بێژى فریاكه‌وتن هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه‌.

شه‌فه‌ق نیوز باس له‌وه‌ ده‌كات ماڵپه‌ڕى ئاوا توده‌ى كه‌ سەربە ئۆپۆزسیۆنى ئێرانە، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ زانیارى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ به‌ درۆن هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر به‌نده‌ره‌ ئێرانییه‌كه‌ و له‌ ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ ئاگركه‌وتووه‌ته‌وه‌. ماڵپه‌ڕه‌كه‌ باسى له‌وه‌یش كردووه‌ هێرشه‌كه‌ بۆ سه‌ر كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت به‌ نه‌وت بووه‌، خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ى بۆ سوپاى پاسدارانى ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ى چه‌ندان ساڵى رابردوودا ده‌یان رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ وێستگه‌ گرنگه‌كانى ئێران روویان داوه‌، ئێران وه‌ك رووداوێكى ئاسایى باسى كردوون، كه‌چى دواتر ده‌ركه‌وتووه‌ هێرش بووه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین