ئه‌مریكا مه‌رجێكى بۆ ئێران هه‌یه‌ ئێران

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌ ئه‌مریكییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌، ئێران داوا ده‌كات ئه‌مریكا سوپاى پاسداران له‌ لیستى تیرۆر بسڕێته‌وه‌ و له‌ به‌رانبه‌ریشدا ئه‌مریكا داوا ده‌كات ئێران واز له‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران بهێنێ.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌كى نیسان رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئێران داوا ده‌كات سوپاى پاسداران له‌ لیستى تیرۆر بسڕێته‌وه‌، ئه‌مه‌یش وه‌ك كۆسپێك ده‌زانێت له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنى دانوستاندنى ڤییه‌نا. 

له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و داوایه‌دا به‌رپرسانى ئه‌مریكا باسیان له‌وه‌ كردووه‌، زانیارى هه‌واڵگرى ورد هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئێران پیلانى له‌ دژى هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانى ئه‌مریكا هه‌یه‌، كه‌ یه‌كێك له‌وان مایك پۆمپیۆیه‌ كه‌ له‌ ئیداره‌ى تره‌مپ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بوو.

بۆیه‌ به‌رپرسانى ئه‌مریكا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ر له‌ هه‌موو شتێك ده‌بێت ئێران ده‌ستبه‌ردارى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى قاسم سوله‌يمانى بێت كه‌ له‌ سێى كانوونى دووه‌مى 2020 له‌ هێرشێكى ئه‌مریكا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كوژرا.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین