قەيرانى ئۆكراينا چۆن دەرفەتى نزيكبوونەوەى توركيا و ئەمەريكاى ڕەخساند؟ بیروڕا

نوچەنێت:

كەرم سەعيد

هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا دەرفەتى نزيكبوونەوەى توركيا و ئەمەريكاى زياتر ڕەخساند، هەر لە سەرەتاوە توركيا سەركۆنەى هێرشەكانى رووسياى كردوو و جەختى لەسەر پارێزگاریكردن لە يەكپارچەيى خاكى ئۆكراينا كردەوە، ئەو هەڵوێستەى توركيا جياواز نەبوو لە هەڵوێستەكانى ئەمەريكا.

بەهۆى دۆخى ئۆكراينا وڵاتانى رۆژئاوا و ئەمەريكا چەندين سزايان بەسەر رووسيا سەپاند، ئەوەش بايەخى توركياى لە چوونە ناو ململانێكان دەرخست، لەكۆتايى مانگى رابردوو توركيا بڕياریدا رێگە بگرێت لە كەشتى وڵاتى دەرەوەى كەناراوەكانى دەرياى ڕەش كە بە گەرووى بۆسفۆڕ و دەردەنيل دەپەرینەوە، پێشتريش هێرشەكانى بۆ سەر ئۆكراينا سەركۆنە كرد.

لە (22)ى مانگى رابردوو كاتێك ڤلاديمێر پۆتين سەرۆكى رووسيا سەربەخۆى ناوچەى دۆنيتسك و لۆهانسكى راگەياند، ئەنقەرە ئەو بڕيارەى سەركۆنە كرد، ئەوە جگە لەوەى پێشتر گرێبەستى سەربازى لەگەڵ ئۆكراينا واژۆ كردبوو، بەڵێنى دا بەو گرێبەستانە پابەند بێت، ئەو هەنگاوانەى ئەنقەرە بۆ ئيدارەى ئەمەريكا جێى بايەخ بوو، دەرگاى لەبەردەم دۆسيە ناكۆكەكانى نێوانيان كردەوە.

لەبەرانبەردا توركيا هەوڵەكانى بۆ نێوەندگيرى لە نێوان مۆسكۆ و كيێڤ چڕكردەوە، بەو ئامانجەى رووسيا كۆتايى بەو هێرشە سەربازييانەی بۆ سەر ئۆكراینا بهێنێت.

ئەو هەنگاوانەى توركيا لەگەڵ سياسەتى دەرەوەى ئەمەريكا يەك دەگرێتەوە، ئەوەش لەسەر بنەماى كۆتاييهێنان بە دەستوەردانى رووسيا لە ئۆكراينا و دۆسيە جياوازەكانى ئەو ناوچەيە بە ئامانجى كەمكردنەوەى هەژموونى رووسيا.

لەدواى ئەو هەواڵانەی پێشوو، پەيوەندييەكانى نێوان بەرپرسانى توركيا و ئەمەريكا پەيوەست بوو بە پرسى ئۆكراينا، لە سەرەتاى ئەو مانگە سەرۆكى هەردوو وڵات بە تەلەفۆن باسيان لەپەيوەندى نێوانيان و قەيرانى ئۆكراينا و سزاكانى سەر توركيا كرد، دواتريش لەسەر ئاستى وەزارەتى دەرەوە و بەرگرى و راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى پەيوەنديان تەلەفۆنيان هەبوو، لەپاڵ ئەو هەنگاوانەش هەماهەنگیان لە چوارچێوەى ناتۆ زیاتر بوو.

لەگەڵ ئەو هەنگاوانە بەرپرسانى هەردوو وڵات چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا، شاندى بوارى ئابوورى ئەمەريكا و توركيا پەرەیان بە كۆبوونەوەكیان دا، لە (14)ى ئەم مانگی رابردوو شاندێكى بوارى ئابوورى توركيا سەردانى ئەمەريكايان كرد، بە ئامانجى بەرزكردنەوەى قەبارەى ئابوورى نێوان هەردوو وڵات بۆ (100) مليار دۆلار، لە چوارى مانگی شانێكی ئەمەریكا بەسەرۆكايەتى ياريدەرى وەزيرى دەرەوەی ئەمەريكا سەردانى ئەنقەرەيان كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێشنيازى نوێ بۆ چارەسەكردنى كێشەكانى نێوانيان، كە گرنگترينيان ئەوە توركيا كارەكاركردنى سيستەمى بەرگرى (ئێس 400)ى رووسى رابگرێت، لەبەرانبەردا ئەمەريكا (40) فڕۆەكەى (ئێف 16)ى پێ دەفرۆشێت، هەروەها (80) فڕۆكەشى بۆ نوێدەكاتەوە.

ئەمە هەنگاوى يەكەمجار نييە بۆ چارەسەكردنى قەيرانى فڕۆكەى (ئێف16) لە مانگى رابردوو وەزيرى بەرگرى توركيا رايگەياند، "دەستكراوە بە هێنانى پێويستييە تەكنيكيەكانى فڕۆكەى (ئێف16) بۆ توركيا.

دەستكەوتەكانى توركيا

توركيا قەيرانى ئۆكرانيا بۆ چاسەركردنى ئاڵۆزييەكانى لەگەڵ ئەمەريكا بەكاردەهێنێت، بەتايبەت ئەنقەرە و واشنتن هەوڵەكانيان لێك نزيكە بۆ فشارخستنە سەر سەرۆكى رووسيا بۆ ئەوەى كۆتايى بە هێرەشەكان بهێنێت، نزیكبوونەوەی ئەو دوو وڵاتە چەندین لێكەوتەی دەبێت

1ــ گێڕانەوەى پێگەى ئەنقەرە لە سياسەتى رۆژئاوا: ئەمەريكا چەند كەناڵێكى پەيوەندى لەگەڵ توركيا كردۆتەوە هەماهەنگييەكانيان لەسەر قەيرانى ئۆكراينا زيادكردووە، چوونى ئەنقەرە لە پاڵ ناتۆ و وڵاتانى رۆژئاوا سەرۆكى هێرشەكانى رووسياى بۆ سەر ئۆكراينا كرد، ئەوەش دەرفەتێك بوو بۆ گێڕانەوەى ئەنقەرە بۆ ناو ناوەندەكانى بڕيارى ئەوروپا و ئەمەريكا، ئەوەش واتە زيادبوونى هەژموونى توركيا لە ئەمەريكا و ناوەندە ناوچەيى و نێودەوڵەتييەكانى پەيوەست بەرژەوەندييەكانى ئەمەريكا بەتایبەتیش لە ناو  هاوپەيمانى ناتۆ، هەروەك چاوەڕوان دەكرێت لە ئەنجامى چارەسەرنەبوونى قەيرانى ئۆكراينا رۆڵى ئەنقەرە لە داهاتوو زياد بكات، بەردەوامبوونى هێرشى سەربازى مۆسكۆ بەسەر ئۆكراينا و فشارەكانى رۆژئاوا كاريگەرييەكانى توركيا زياتر دەبێت.

ئيدارەى بايدن درك بەوە دەكات، بەردەوامى ناكۆكييەكان لەگەڵ توركيا وادەكات لە قۆناغى داهاتوو  ئەنقەرە ببێتە سەرچاوەيەكى ئابوورى مۆسكۆ.

لە بەرانبەردا چاوەڕوان دەكرێت، ئيدارەى ئەمەريكا هەنگاو بۆ چارەسەرى پرسە ناكۆكەكان لەگەڵ ئەنقەرە بنێت، بوارەكانى پێكەوەكاركردن فروانتر بكات، بۆ ئەمەش ئەمەریكا چەند هەنگاوێكی ناوە. 

يەكەم لەدواى هێرشەكانى رووسيا فشار خرايە سەر رووسيا.   

دووەم، بايدن دەخوازێت لەو كاتەدا بۆ كۆنتڕۆڵكردنى مۆسكۆ قورسايى بۆ ناتۆ بگێڕێتەوە، ئيدارەى بايدن دركى بەوە كردەوە ئەنقەرە لەو چوارچێوەيە بايەخێكى گەورەى هەيە.

ئەنقەرە خاوەن پێگەيەكى جيۆسياسى گەورەيە، تواناى فراوانكردنى هەژموونى هەيە، كاريگەرى لەسەر زۆربەى ئەو ناوچانە هەيە كە بەرژەوەندييەكانى ئەمەريكا تێيدا لە پێشينەيە و وانشنتن تێیدا رووبەڕووى رووسيا دەبێتەوە، بەتايبەت لە بەلقان و قەوقاز و دەرياى ڕەش و ئاسياى ناوەڕاست، بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەژموونى رووسيا ناكرێت توركيا لەو ناوچانەى كاريگەرى لەسەر بەرژەوەندييەكانى ئەمەريكا پشتگوێ بخرێت.

2ـ ئاساييكردنەوەى ئاڵۆزييەكان لەگەڵ وڵاتانى ئەوروپا: ئەو نزيكبوونەوە رێگە خۆش دەكات بۆ گفتوگۆكانى نێوان ئەنقەرە و توركيا، وادەكات پەيوەندييەكان بچێتە پێشەوە، ئەوەش دەبێتە هەولێك بۆ دەستبەرداربوونى سزاكانى ئەوروپا بەسەر توركيا، لەو دواييەش بەهۆى گفتوگۆكانى نێوان فەرەنسا و توركيا، دواتريش سەرۆكى فەرەنسا و توركيا لە پەراوێزى لووتكەى وڵاتانى ناتۆ كۆبوونەوە.

لەسەر ئەو بنەمايە ئەو ئاڵۆزييانەى نێوان ئەنقەرە و واشنتن كۆتايى دێت، ئەوەش دەرفەتێكى رەخساندووە بۆ بنياتنانى هەڵوێستێكى ئەرێنى ئەوروپا بەرانبەر توركيا، بەتايبەت ئەمەريكا جەخت لەسەر پەيوەنديەكى باش لەو قۆناغە لەگەڵ توركيا دەكاتەوە، چونكە وادەخوازێت لەو قۆناغە يەكگرتووييەك لە هەڵوێستەكان هەبێت، بەرژەوەندى هاوپەيمانەكان رەچاوبكرێت، بەتايبەت بەرژەوەندییەكانی توركيا.

3ــ دركردنى سەرەكى ئەنقرە بە هاوكێشەى بەرژەوەندييە ستراتيژييەكانى واشنتن:

هەرچەندە پرسە ناكۆكەكانى ئەنقەرە و واشنتن بەردەوامە، بەتايبەت توركيا سيستەمى بەرگرى رووسى كڕيوو، چاوەڕوان دەكرێت ئەو ئاراستە پراگماتييە ئيدارەى بايدن پاڵبنێت بۆ ئەوەی ئاڵۆزييەكان نەگاتەوە ئەو ئاستەى پێشوو، بۆ هاوكێشەى بەرژەوەندييەكان بگەڕێنەوە، ئەوەش پێويستى بە تێڕوانينى ئەمەريكايە بۆ رۆڵى توركيا لە شكستپێهێنانى ئاڕاستەى سەربازى رووسيا لە ئۆكراينا، ئەوە جگە لەوەى بەردەوامى ئەو ئاڵۆزييانە پاڵنەر دەبێت ئەنقەرە هەڵوێستێك بنوێنێت، لەگەڵ لێكدانەوەكانى بەرژەوەندى ئەمەريكا و ناتۆ لەو قۆناغەى ئێستا يەك بگرێتەوە، بەتايبەت پرسى ئۆكرانيا لەپێش پرسەكانى ترە.

لێرەوە قەيرانى ئۆكرانيا دەرفەتی زياتر بۆ چارەسەكردنى پرسەكانى توركيا و ئەمەريكا دەرەخسێنێت، هەر ئەوەشە وايكردووە ئيدارەى بايدن رەچاوى بەرژەوەندييەكانى توركيا بكات، بەو ئامانجەى بۆ رووبەڕووبوونەوەى رووسيا زياتر بۆلاى ئەمەريكاى راكێشێت، بەتايبەتيش ئەنقەرە رەتیكردەوە سزا بەسەر رووسيا بسەپێنێت.

4ــ كەمكردنەوەى فشارە ئابوورييەكانى سەر توركيا: نزیكبوونەوەی ئەمەریكا و توركیا كاریگەری لەسەر قەیرانی ئۆكراینا دەبێت، بەهۆی ئەوەی ئابووری توركیا تووشی قەیرانێكی گەورە بوو، بەهای لیرە پاشەكشەی كردووە، ئەمەریكا سزای بەسەر پیشەسازی سەربازی توركیا سەپاندووە، پەتای كۆڕانا كاریگەری گەورەی هەبوو، داهاتی هەنداردەی پێداویستی سەربازی سەرچاوەیەكی گەورەی ئابووری توركیایە، كە لە ساڵی رابردوو گەیشە دوو ملیار و (793) ملیۆن و (974) دۆلار.

لێرەوە نزیكبوونەوە واشنتن لەو كاتەدا لەگەڵ توركیا رۆڵی گەورەی لە باشتركردنی دۆخی ئابووری توركیا دەبێت، بەتایبەت سزای ئەمەریكا لەسەر پیشەسازی سەربازی كاریگەری گەورەی لەسەر ئابووری توركیا هەبوو.

لە بەرانبەردا چاوەڕوان دەكرێت ئەو لێك نزیكبوونەوەی كاریگەری لەسەر بوژانەوەی ئابووری توركیا هەبێت، بەتایبەت كۆمپانیاكانی ئەمەریكا و رۆژئاوا لەدوای هێرشی رووسی دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە بۆ ئەوەی ئامادەسازی بكەن بۆ گواستنەوەی پڕۆژەكانیان لە ئۆكرایناوە بۆ توركیا، نرخی گواستنەوەی كاڵا، دەرفیەتی وەبەرهێنا، دەستی كار، هۆكاری سەرەكین.

جیڤ فلیك، باڵیۆزی ئەمەریكا لە ئەنقەرە رایگەیاند، "زیاتر لە پێنج هەزار كۆمپانیای ئەمەریكا ئامادەن بازاڕەكانی رووسیا جێبهێڵن، ئەگەری هەیە بگوازنەوە بازاڕەكانی توركیا، وەبەهێنانی ئەمەریكا بۆ ئابووری توركیا بایەخی لە پێشینەی هەیە، لە ساڵی رابردوو سەرمایەی رەوانەكراو بۆ توركیا (174) ملیار دۆلار، لەو ژمارەیە (14) ملیار دۆلاری هی كۆمپانیا ئەمەریكییەكان بوو، كە دەیكرد لە (8.1%) وەبەرهێنان، هەروەشەوە ئەمەریكا خاوەنی دووەم گەورەترین دوای هۆڵندا بۆ توركیا، كە هۆڵندە پلەی یەكەمی هەیە، ساڵی رابردوو بەبڕی (27) ملیار دۆلاری كاڵا رەوانە كردووە، تا ئێستا (77) هەزار كۆمپانیای بیانی لە توركیا، (2030) كۆمپانیا ئەمەریكین.

لە كۆتایی دەگەینە ئەو ئەنجامەی توركیا لەگەڵ ئەمەریكا لە قۆناغێكی نوێدان، بەتایبەت دوای دەستوەردانی رووسیا لە ئۆكراینا، ئەمەریكا پێویستی بە هاوكاری وڵاتان بوو، بۆ ئەوەی بتوانێت رووسیا لاواز بكات، واشنتن دركی بەوە كردووە هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا دەبێتە هۆی دروستبوونی سیستەمێكی نوێ، ئەگەریش هەیە مۆسكۆ رۆڵی گەورەتر لە كاریگەری لەسەر بەرژەوەندییەكان و باڵادەستی ئەمەریكا بەسەر جیهان بگڕێت، بۆیە پێویستی بە وڵاتانی جیهانە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین