توركيا: فڕۆكەى (ئێف 35)ى ئەمەريكى ئەو بايەخەى بۆمان نەماوە شیکاری

نوچەنێت:

لەگەڵ ئەوەى هێشتا دانووستاندنەكانى نێوان توركيا و ئەمەریكا لەسەر پرسى فڕۆكەى (ئێف 35)ى ئەمەريكى نەگەيشتۆتە بن بەست، بەهۆى پشت بەستن بە توانا ناوخۆييەكانى خەريكە پاشگەز دەبێتەوە، لە نوێترين لێدوان دا ئيسماعيل دمير، سەرۆكى دەستەى پيشەسازى سەربازى سەر بە سەرۆكايەتى توركيا رايگەياند، "پێشکەوتنى بەرچاوى تورکیا لە بوارى سەربازى، بایەخى کڕینى فڕۆکەى (ئێف 35) لاى ئەو وڵاتە کەمکردۆتەوە، بەڵكو لەبرى ئەوە توركيا پێويستە زۆربەخێرايى پەرە بە فرۆكەكانى خۆى بدات، چيتر چاوەڕوانى كۆتاييهاتنى دانوستاندنەكانى فڕۆكەى (ئێف 35) نەكات."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "دانووستاندنەكانى (ئێف 35) و (ئێف 16)ى ئەمەريكى لە نێوان وەزارەتى هەردوو وڵات بەردەوامە، ئەو بەردەوامييە كارێكى باشە، بەڵام ئەگەر زۆر درێژە بكێشێت ئەنقەرە زيانى بەردەكەوێت، چونكە حكومەتى توركيا بيرى لەوە كردۆتەوە هەنگاوى جددى بۆ پەرەپێدانى فڕۆكە جەنگييەكان بەبێ هاوكارى هيچ وڵاتێك بهاوێت، بەڵكو دەبێت پشت بە تواناى ناوەخۆى دەبەستێت، ئێستاش پرسى فڕۆكەى (ئێف 35) لە پێشەوەى نەخشەى كارەكانى توركيا نييە."

سەبارەت بە داهاتووى ئەو دۆسييە دمير گوتى، "نازانم لە داهاتوو چى روودەدات، بەڵام ئامانجى ئێستامان بەهێزكردنى فڕۆكەى شەڕكەرى وڵاتەكەمانە، بە پشتبەستن بە ساڵانى رابردوو، توركيا لە هەموو لايەنەكانى بوارى پێداويستى سەربازى بۆتە جێگەى متمانەيەكى زۆرى وڵاتان."

لە بەشێكى ترى قسەكانى بەرێوەبەرى دەستەى پيشەسازى توركيا روونيكردەوە، "ئەنقەرە بەردەوام دەبێت لەسەر پەرپێدانى كەرتى پيشەسازى سەربازى، ئەوەش بە ئامانجى دابينكردنى پێداويستى ناوخۆيى و پێداويستى وڵاتانى هاوپەيمانيەتى، بۆيە پێويستە كۆمپانياكانى  پيشەسازى سەربازى هەوڵى زياتر بخنەگەڕ بۆ پەرەپێدانى فڕۆكە شەڕكەرەكانمان."

سەبارەت بە نوێترين دەستكەوتى سەربازى، ئيسماعيل دمير ئاشكرايكرد، "لە چەند رۆژى رابردوو رابردوو كۆمپانياى بايكار  نوێترين جۆرى فڕۆكەى خستە بوارى بەرهەمهێناوە، بەهۆى تايبەتمەندييە جياوازەكانى شۆڕشێك لە جيهان بەرپا دەكات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین