حکوومەتى هەرێم: هەموو ڕێکارێک بەرامبەر قۆرخکارى بازاڕ دەگرینەبەر کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە مانگى ڕەمەزان هەر کەسێک کەلوپەلى خواردن و پێداویستییەکان گران بکات ڕووى بەڕووى یاساى دەکەینەوە.

ئەمڕۆ شەممە (2/نیسان/2022) جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پامێکدا بە بۆنەى هاتنى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان، پیرۆزبایى لە موسڵمانانى کوردستان و عێراق دەکات، دەشڵیت، "گەلی کوردستان وەکو زۆرینەیەکی موسڵمان، ھەمیشە باپەندی بەھا جوان و رەسەنەکانی خۆی بووە، ھیوا خوازین لەم مانگەشدا زیاتر ھاوکاری یەکتری بکەین و دوور بکەوینەوە لە قۆرخکاری بازاڕ و گران کردنی پێداویستییەکانی ھاووڵاتیان."

جوتیار عادل، سەبارەت بە گرانکردنى کەلوپەل و ماددە خۆراکییەکان دەشڵێت، "حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە قۆرخکاری لە بازاڕدا دەکەن و سزای یاساییان دەدات."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین