ئومێد خۆشناو: لە هەولێر (870) منداڵ نەخۆشى ئۆتیزیمان هەیە تەندرووستی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر، لەڕۆژى جیهانى نەخۆشى ئۆتیزم ئاشکراى دەکات، ژمارەى ئەو منداڵانەى لە هەولێر تووشى ئەم نەخۆشیە بوونە (870) منداڵە و دەشڵێت، لە داهاتوویەکى نزیکدا سەنتەرێک دادەمەزرێنن بۆ ئەو منداڵانەى ئۆتیزمیان هەیە.

ئەمڕۆ شەممە (2/نیسان/2022) ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ئاماده‌بوونمان له‌ڕێورەسمى ڕۆژى جیهانى ئۆتیزم، کە دەستەى باڵاى کۆمەڵەى ئۆتیزمى کوردستان و سەنتەرى ئۆتیزمى حکومى هەولێر ڕایگەیاند، "لەمنزیکانە بەردى بناغەى پڕۆژەى سەنتەرێک دادەنێین بۆ ئەو منداڵانى ئۆتیزمیان هەیە و تەمەنیان لەسەرووی 12 ساڵیەوەیە".

پارێزگارى هەولێر راشیگەیاند، "بەپێى ئه‌و ئامارى فەرمییەى کە لە بەردەستماندایە لەسنوورى پارێزگاى هەولێر (870) منداڵى ئۆتیزم هەن لەبەرامبەریشدا 13 سەنتەرەى چارەسەریمان هەیە کە 12 سەنتەریان ناحکومین، بەشێکى زۆریش لەو منداڵانە سوود لەو سەنتەرانە وەردەگرن."

ئەو گووتیشى، "ببەداخەوە ئەو منداڵانەى تەمەنیان لەسەروى 12 ساڵیدایە ناتوانن سود لەو سەنتەرانە وەربگرن، ئەوەش بارقورسى و ئازارى ئەو دایک و باوکانەى زیاتر کردووە کە ئێمە لە ئازار و ماندووبوونى ئەوان دەگەین چەند زەحمەتە ئەرکیان، بەمنزیکانە بەردى بناغەى پڕۆژەى سەنتەرێک دادەنێین بۆ ئەو منداڵانە و منداڵانى خاوەن پێداویستى تایبەت، هەروەها ئەو منداڵانەشى کە بێ سەرپەرشتن کە جگە لە چارەسەر و سوود وەرگرتن لەم سەنتەرە شوێنى حەوانەوەشیان بۆ دابینبکرێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین