وه‌زیرى نه‌وتى عێراق: به‌ هۆى دابینكردنى به‌نزین به‌ ملیاران دۆلار زیان به‌ر نه‌وت ده‌كه‌وێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆى دابینكردنى به‌نزین به‌ نرخێكى هه‌رزان، کەرتی نه‌وت به‌ ملیاران دۆلار زیانى به‌رده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ عێراق به‌رزترین داهاتى نه‌وت له‌ ماوه‌ى 50 ساڵی رابردوودا تۆمار كردووه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دووى نیسانى 2022 ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى عێراق راگه‌یاند، تا به‌ قاچاخبردنى به‌نزین به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا بڕه‌كه‌ى كه‌متر ده‌بێت و قه‌یران دروست ده‌بێت.

وه‌زیرى نه‌وتى عێراق دووپاتى كرده‌وه‌ به‌ قاچاخبردنه‌كه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق نییه‌ به‌ڵكو بۆ شاره‌كان و هه‌رێمى كوردستانه‌، كه‌ بازرگانه‌كان زیاتر له‌ بڕى خۆیان ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ گران بیفرۆشنه‌وه‌.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار دووپاتى كرده‌وه‌ نرخى هه‌ر لیترێك به‌نزینى "محسن" به‌ هه‌زار و 500 دینار ده‌وه‌ستێ، كه‌چى به‌ 650 دینار ده‌فرۆشرێته‌وه‌، بۆ ئه‌مه‌یش وا ده‌كات به‌ ملیاران دۆلار زیان به‌ر كه‌رتى نه‌وتى عێراق بكه‌وێت.

دوێنێ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق راگه‌یاند داهاتى مانگى ئادارى نه‌وت گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ 11 ملیار دۆلار، ئه‌مه‌یش به‌رزترین داهاته‌ له‌ ساڵى 1972 له‌ عێراق به‌ده‌ست هاتبێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین