تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رزى دووه‌مى پۆلى 12 دواخرا کوردستانی

نوچه‌نێت

ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، بۆ به‌رژوه‌ندى قوتابیان تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رزى دووه‌مى پۆلى 12 بۆ دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان دواخرا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سێی نیسان، ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، "بۆ بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکارانی قۆناخی 12ی ئامادەیی بۆ ئەوەی دەرفەتی باشتری خوێندنیان هەبێت، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز دوادەخرێت."

پێشتر بڕیار بوو تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رزى دووه‌مى پۆلی دوانزه‌م چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ چه‌ژن بكرێت، كه‌ ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى به‌شێك له‌ قوتابیانى لێكه‌وتبووه‌وه‌.

پێشتر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بڕیارى دا بوو، تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رزى دووه‌مى پۆلى نۆیه‌م و دوانزه‌م له‌ كۆتایى مانگى نیسان بكرێت، به‌ڵام ئێستا به‌ دواخستنى تاقیكردنه‌وه‌ى پۆلى دوانزه‌ ته‌نیا پۆلى نۆیه‌م تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رزى دووه‌م ده‌كه‌ن، كه‌ رۆژى 20ى ئه‌م مانگه‌یه‌.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین