رووسيا رەزامەندى لەسەر رەشنووسى ئاشتى دەردەبڕيت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

دواى فراوانكردنى رەشنووسى دانووستاندنەكانى رووسيا و ئۆكراينا، چاوەڕوان دەكرێت ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا و ڤۆلۆديمێر زيلينسكى سەرۆكى ئۆکراینا لەتوركيا كۆببنەوە.

ئەمرۆ يەكشەممە (سێى نيسانى 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە، داڤيد ئەراخاميا، ئەندامى شاندى دانووستانكارى ئۆكراينا لەگەڵ رووسيا رايگەياند، "دواى فراوانكردنى رەشنووسى رێككەوتنى ئاشتى لەگەڵ مۆسكۆ راوێژى پێويست تەواو بووە، بۆيە چاوەڕوان دەكرێت سەرۆكى هەردوو وڵات، لە ئەنقەرە يا ئيستەنبوڵ كۆببنەوە."

بەگوێرەى لێدوانى ئەو ئەندامەى شاندى دانوستانكار، جگە لە كێشەى دوورگەى كريم رووسيا بە زارەكى رەزامەندى لەسەر رەشنووسەكەى ئۆكراينا دەربڕيووە، ئەو فراوانكردنەوەش وايكردووە كۆبوونەوەى سەرۆكى هەردوو وڵات نزيكتر بكاتەوە.

لەبەشێكى ترى قسەكانى داڤيد ئاماژەى بەوە كرد، "ئەو رەشنووسە پێكهاتووە لەو پرسانەى ئێمە پێشتر گفتوگۆمان لەسەر كردبوو، ئێستاش بۆ قۆناغى كۆتايى ئامادەيان دەكەين، بۆ ئەوەى لە كۆبوونەوەى سەرۆكى هەردوو وڵات گفتوگۆى لەسەر بكەن."

سەبارەت بە كاتى كۆبوونەوەى سەرۆكى هەردوو وڵات، ئەو ئەندامەى شاندى ئۆكراينى روونيكردەوە، "پێشتر ئەردۆغان بە تەلەفۆن قسەى لەگەڵ هەردوو سەرۆك كردوو، كە توركيا ئامادەيە ميوانداريتان بكات، بەڵام كاتەكەى ديار نييە كەى كۆدەبنەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین