قەيرانى ئۆكراينا ئاساييكردنەوەى پەيوەندى نێوان ئيسرائيل و توركياى خێراتر كرد شیکاری

نوچەنێت:

ئەمير بال شالوم* 

ناوەندەكانى ئيسرائيل باس لەوە دەكەن، يەكێك لە هۆكارەكانى نزيكبوونەوەى بە پەلەى توركيا لە ئيسرائيل پرسى گازى سرووشتى بوو، سەردانى ئيسحاق هێرۆزغ، سەرۆكى ئيسرائيل بۆ ئەنقەرە سەرەتايەكى فەرمييە بۆ دەستپێكردنەوەى سەردانى بەرپرسانى توركيا بۆ ئيسرائيل، دواى ئەوەى ئەمەريكا لە پرۆژەى راكێشانى گازى ئيسرائيل (Eastmed) كشايەوە توركيا زۆر بە باشى هەستى بەوە كرد، توانايەكى گەورەى هەيە بۆ ئەوەى بچێتە ناو ئەو پڕۆژەيە.

ناوەندەكانى ئيسرائيل زۆر بە چڕى چاودێرى ئەو هەنگاوەيان دەكرد، چاوەڕوانيشيان دەكرد دواى ئەوەى ئەنقەرە سيستەمى بەرگرى مووشەكى (ئێس 400)ى رووسى كڕى، توركيا و ئەمەريكا بەهەماهەنگى بگەڕێنەوە بۆ ناتۆ، بەتايبەتيش توركيا و ئيسرائيل پێكەوە لێك نزيك ببوونەوە بۆ ئەوەى بچنە قۆناغێكى گرنگى رەوانەكردنى گازى ئيسرائيل بۆ ئەوروپا، چونكە هێڵى نۆرد ستريمى رووسى دواى هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا دادەخرێت، بەڵام بۆ ئەوە پێويست بوو ئەردۆغان هەندێك هەنگاو بهنێت، تاوەكو بتوانێت بنياتنانەوەى متمانە لەلاى ئيسرائيل دروست بكاتەوە، تا ئەو ساتەش بەرپرسانى ئيسرائيل زۆر بە هەستيارى مامەڵەى لەگەڵ دەكەن، هەنگاوى يەكەم پێويستبوو گۆڕانكاريي توركيا پەيوەندى لەگەڵ بەرپرسانى حەماس كە نيشتەجێى ئيستەنبوڵن بكات، لەگەڵ ئەوەى ئيسرائيل چەندين جار ئاماژەى كردووە، بەڵام ئەوە تائێستا ئەنقەرە ئەو هەنگاوەى نەناوە، توركيا زۆر باش دەزانێت بەبێ ئەو هەنگاوە هيچ بەرەو پێشچوونێك لە پەيوەنديەكانى لەگەڵ ئيسرائيل ناچێتە پێشەوە.

ناوەندە سياسى و ديپلۆماسييەكانى ئيسرائيل باس لەوە دەكەن، ئەگەر هەيە ئەو سەردانەى هێرزۆغ وەك پەيامێكى ئيسرائيل بێت، كە دەكرێت قسە لەسەر هەندێ پرسى نێوانمان بكەين، بۆ ئەوەش چاوەڕوانى پەيامى ئيسرائيل دەكەن، ئەگەرێكى تريش هەر بۆيە ئەردۆغان كاتى سەردانەكەى نەفتالى بنێت، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيلى ديارى نەكردبێت، بەو واتايەى تەلئەبيب چاوەڕوان دەكات ئەنقەرە هەندێك هەنگاوى ناوخۆيى بێنێت و ئامادەسازى بۆ نزيكبوونەوە لەگەڵ ئيسرائيل بكات و لە هێزە ئيسلامييەكان دوور بكەوێتەوە.

لەو قۆناغەى ئێستا ناوەندەكانى ئيسرائيل، تەنانەت خودى توركياش چاوەڕان دەكەن بەهۆى نزيكبوونەوەى ئەنقەرە و تەلئەبيب بزووتنەوەى حەماس بارەگاكانى لە توركياوە بگوازێتەوە بۆ لبنان، بەهۆى هاوكارى نێوان حەماس و حزبوڵا لە لوبنان لەلايەك، لەلايەكى تريشەوە ئامادەسازيەك دەكرێت بۆ شەرى چاوەڕوانكراوى ئيسرائيل دژ بە لوبنان، بۆ ئەوەش چەند كەمپێك بۆ چەكدارانى فەڵەستيينى لە شوێنى پەنابەران ئامادە كراوە.

نزيكبوونەوەى توركيا و ئيسرائيل هۆكارەكەى تەنيا گاز نييە، بەڵكو نزيكبوونەوە لە واشنتن هۆكارێكى ترە، ئەوەشى بە هاوپەيمانى بێدەنگى سەربازى لە نێوان ئيمارات و ئيسرائيل و سعووديە و بەحرێن و ميسر وەسف دەكرێت هۆكارێكى ترە، لوتكەى نەقب پەيامێكى ناوچەيى بوو، توركياش بەرانبەر ئەو جووڵانە زۆر هەستيارە،             پێيوايە ئيسرائيل رێگەيەكى خێرايە بەرەو كۆشكى سپى، چونكە نايەوێت ئێستا خۆى لە دەرەوەى بازنەى هەژموونەكان بێت، ئەگەريش هەيە سەردانى ئەو داوايەى محەمەد بن زايد و ئيسحاق هێرۆزغ هەر بۆ ئەو مەبەستە بووبێت.

* پسپۆڕى بوارى سەربازى لە ئيسرائيل

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین