سەرلەنوێ رێژەى هەڵاوسان لە توركيا بەرزدەبێتەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت:

لە نوێترين داتادا، دەستەى ئامارى توركيا بڵاويكردەوە، لە مانگى رابردوو رێژەى هەڵاوسان لە تورکیا (5.46%) بەرز بۆتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (چوارى نيسانى 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە دەستەى ئامارى توركيا لە راگەيێندراوێكدا نوێترين ئامارى رێژەى هەڵواسانى مانگى رابردووى بڵاوكردەوە، كە گەيشتۆتە (5.46%)، بەمەش رێژەى گشتى ساڵانە دەگاتە (61.14%)، ئەوەش بەراورد بە ساڵى رابردوو زۆر بەرزترە.

لەبەشێكى ئامارەكە هاتووە، لە مانگى رابردوو نرخى كاڵاكان بۆ (9.19%) بەزربۆتەوە، بەمەیش لەسەر بنەماى رێژەى ساڵانە دەگاتە (114.97%).

دەربارەى پێوەرى وەرگرتنى ئەو ئامارانە، لە بەشێكى داتاكە هاتووە، كە لەسەر بنەماى ئەو گۆڕانكارييانەيە، كە لەسەر ئاستى گشتى نرخى كاڵاكان لە شارێكى دياريكراو وەرگيراوە، كە سەرجەم پێداويستييەكان و خزمەتگوزارييەكان دەگرێتەوە.

بەگوێرەى دەستەى ئامارى توركيا، داتاى ساڵى رابردوو لە مانگى شوبات بە رێژەى لە (4.81%) بەرزبۆوە، كە لەسەر ئاستى ساڵانە دەگاتە (54.44%).

لە دواى دابەزينى بەهاى ليرە، رێژەى هەڵاوسان بەردەوام لە توركيا بەرزدەبێتەوە، هەرچەندە توركيا چەند هەوڵێكى داوە بەڵام تائێستا ئەو رێژەيە لە خاڵێكى دياريكراو نەوەستاوە.

به‌رزبوونه‌وه‌ى تێكراى هه‌ڵاوسان له‌ توركیا له‌ مانگى ئاداردا سه‌رنجى میدیاكانى راكێشاوه‌، چونكه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ كه‌رته‌ گرنگه‌كانى وه‌ك گواستنه‌وه‌ به‌ رێژه‌ى 99% هه‌ڵاوسان روویداوه‌. بۆیه‌ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكى نووسیویه‌تى 20 ساڵ ده‌بێت توركیا هه‌ڵاوسانى به‌مشێوه‌یه‌ى به‌خۆى نه‌دیوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین