لە ماوەى یەک ساڵ دا (12) هەزار هاوسەر جیابوونەتەوە هەواڵ
ساڵ لە دواى ساڵ ڕێژەى جیابوونەوەى هاوسەرەکان لە هەڵکشاندایە، ئەنجوومەنى دادوەریى هەرێمى کوردستان لە ئامارێکدا ئاشکراى دەکات، تەنها ساڵى ڕابردوو (12) هەزار هاوژین لە هەرێمى کوردستان لێک جیابوونەوتەوە.

ئەنجوومەنى دادوەریى هەرێمى کوردستان لە ئامارێکدا، ڕێژەى جیابوونەوەى ساڵانى (2022) و (2021) بە یەکەوە خستۆتەڕوو، هەروەک لە ئامارەکەدا هاتووە، لە (2021) زۆرترین زۆرترین جیابوونەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە، کە (4,767) هاوژین جیابوونەتەوە.

سەبارەت بە هۆکارەکانى جیابوونەوە، ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، زۆرترین هۆکار بۆ جیابوونەوە دەگەڕێتەوە بۆ نەگونجان لەگەڵ یەکدی، جیاوازی تەمەن، هۆکاری نەزۆکی، داوێنپیسی و ماڵی جی.. 

هەر بەپێى ئامارەکەى ئەنجوومەنەى دادوەرى لە (2021) زۆرترین رێگەپێدان لە ڕێگەى دادگاوە هەبووە بۆ هێنانى ژنى دووەم لە پارێزگاى هەولێر، کە (73) ڕێگەپێدان بووە، لە کاتێکدا لە سلێمانى (7) و لە (21) ڕێگەپێدان هەبووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین