داواى قەدەغەکردنى فرۆشتنى چپس و نەستەلە  لە فرۆشگاکانى قوتابخانەکان دەکرێت تەندرووستی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان داوا لە بەڕێوەبەراتیى گشتى تەندروستیى سلێمانى دەکات، داوا فرۆشتنی چپس و شیرینی و نەستەلە لە فرۆشگەی خوێندنگەکان قەدەغە بکرێن، چونکە زیانى گەورە بە تەندروستى منداڵان دەگەیێنێت.

بەپێى نووسراوێک کە واژۆى د. پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانى لەسەرە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کردووە و تێدا هاتووە "پێویستە چاو بخشێنرێتەوە بە فرۆشگەی قوتابخانەکانی سلێمانی و دەوروبەری، بۆ باشکردنی کوالیەتی و جۆری ئەو خواردەمەنییانەی بە خوێندکاران دەفرۆشرێن."

بەپێى ناوەڕۆکى نووسراوەکە، پێویستە فرۆشتنی چپس و شیرینی و نەستەلە و شەربەتی تۆزی گیراوە قەدەغە بکرێن، چونکە زیانی گەورەیان بۆ تەندروستی منداڵان ھەیە لە ئێستاد و داهاتوو، لەوانەش بەدخۆراکى و زیان گەیاندن بە دەم و ددانیان.

لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە جیاتى ئەو  خواردنانە، "جۆرەکانی میوە و چەرەسات و شیر و نۆکاو و پاقلەی کوڵاو و ھێلکەی کوڵاو و چەند بابەتێکی تر بفرۆشرێن، لە ژێر چاودێری تەندروستی دا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین