عێراق نزیكه‌ى ملیارێك دۆلار قه‌رزارى كۆمپانیایه‌كى ئێرانه‌ ئێران

نوچه‌نێت

بەهمەن ساڵحی، سەرۆکی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی خزمەتگوزاریی تەکنیکی و ئەندازیاری ئێران دەڵێت عێراق ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بە کۆمپانیاکانی ئەندازیاریی ئێران قەرزدارە.

ساڵحی لە میانەی دیمانه‌یه‌كى لەگەڵ هەواڵنێری "ایلنا" ڕایگەیاند: نەدانەوەی قەرزەکان هیچ پەیوەندییەکی بە گەمارۆکانەوە نییە و ئەوە تەنیا بیانووە. ئێستا لە هەر شوێنێک نەیانەوێ پارەی ئێران بدەنەوە گەمارۆکان و کێشەی بانک و گواستنەوەی پارە و دراو دەکەنە بیانوو.

ساڵحی ئاماژەی بەوە کرد حکومەتی ئێران بە شێوەی جدی یارمەتی کۆمپانیاکان نادات بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانیان و بۆیە ئەو کۆمپانیانە لە ڕووی ئابوورییەوە لە هەلومەرجێکی سەخت و دژواردان.

عێراق چه‌ندان ملیار قه‌رزارى ئێرانه‌ و له‌م باره‌یه‌وه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات و ده‌ڵێ به‌هۆى ئه‌و سزایانه‌ به‌سه‌ر كه‌رتى دارایى ئێران سه‌پێنراوه‌ ناتوانێ قه‌رزه‌كان بداته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین