ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا بڕى سه‌رفیتره‌ و رێژه‌ى زه‌كاتى دیارى كرد کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ بڕى سێ هه‌زار دینارى بۆ سه‌رفیتره‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك دیارى كراوه‌ و له‌ ملیۆنێك دیناریش بڕى 25 هه‌زار دینار وه‌ك زه‌كات دیارى كراوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شه‌شى نیسانى ساڵى 2022 ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا له‌ یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى له‌ كوردستان بڕى سه‌رفیتره‌ و رێژه‌ى زه‌كات و فیدیه‌ى دیارى كرد. كه‌ به‌گوێره‌ى ئه‌و ده‌قه‌ى له‌ ماڵپه‌ڕى زانایان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

یه‌كه‌م: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره‌ بۆهه‌ر كه‌سێك له‌ ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (3000) سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.

دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك  له‌ (3000) سێ هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت.

سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌وپاره‌ی زه‌كاتی تێدا واجبه‌ (نیصابی زه‌كات) بریتییه‌ له‌ (7,800,000) حه‌وت ملیۆن و هه‌شسه‌د هه‌زار دینار، واته‌: هه‌ركه‌سێك (حه‌وت ملیۆن و هه‌شسه‌د هه‌زار دیناری عێڕاقی )هه‌بێت و، ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه‌، واجبه‌ بۆ هه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێڕاقی به‌زه‌كات بدات به‌ هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین