ئیسرائیل: پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا بەهێز بۆتەوە
نوچەنێت:
یائیر لایبید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی لە ئەسینای پایتەختی یۆنان رایگەیاند، "بۆ من زۆر گرنگە لێرەم، جەخت لەسەر پابەندی بە پەیوەندییەكانی نێوانمان دەكەمەوە، ئەوەش لەكاتیكدایە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا بەهێز بۆتەوە."
ئەمرۆ چوار شەممە (شەشی نیسانی 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، "ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ بەهێزبوونی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا، ئەو هەنگاوەش دەرفەتێكی زۆر گەورەیە بۆ قووڵكردنەوە و بەهێزكردنی سەقامگیری ئەو ناوچەیە."
لەبەشێكی تری قسەكانیشی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "هاوشێوەی توركیا لەگەڵ یۆنان هەماهەنگ دەبین، توانامان هەیە لەبواری ئەمنی هاوكاری یەكتر بكەین، ئەوەش دەرفەت بۆ خۆشگوزەرانی هاووڵاتیانمان دەرەخسێنێت، دەتەوانین پێكەوەش بەرەنگاری تیرۆر ببینەوە."
لایبید گوتیشی، "لەبواری ئابووری هاوئاهەنگیمان زیاتر دەكەین، بایەخی زیاتر بە بازاڕی وزە دەدەین، چونكە شەڕی ئۆكراینا گۆڕانكاری بەسەر ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێناوە، هەندێك مەترسی هەیە بەڵام پێویستە دەرفەتەكانیش پێكەوە بقۆزینەوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment