توركیا باڵیۆزی خۆی لە میسر دیاریكرد
نوچەنێت:
ئەمرۆ (چوارشەممە شەشی نیسانی 2022) ماڵپەری (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە وەزارەتی دەرەوەی توركیا ساڵح مۆتلۆ شان، نوێنەری پێشووی توركیا لە رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی لە نێوان ساڵانى (2015-2020) وەك باڵیۆزی وڵاتەكەی لە میسر دیاریكرد.
ئەو هەنگاوەی توركیا لە كاتێکدایە كە تا ئێستا كۆبوونەوەكانی ئەو دوو وڵاتە تەنها لەسەر ئاستی جێگری وەزیری دەرەوە ئەنجامدراوە، بەڵام بەرپرسانی توركیا راگەیاندووە، "ئەنقەرە هەوڵەكانی خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی پاڵپشتی حكومەتی میسڕی بۆ كردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە قاهیرە بەدەست بهێنێت."
لە دوای كودەتای (2013) كە لە لایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی ئێستای میسر بەسەر محەمەد مورسی، پەیوەندی نێوان ئەنقەرە و قاهیرە بە تەواوی تێكچوو، ساڵی رابردوو لە یەكەم هەنگاوی توركیا چالاكی كەسایەتییەكانی ئیخوانی لە وڵاتەکەى سنووردار كرد، بەوەش هەندێك لێكنزیكبوونەوە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە درووست بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment