حکوومەتى هەرێم بۆ ماوەى دوو مانگ گومرگ لەسەر چەند بەرهەمێک هەڵدەگرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەپێى بڕیارێکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بۆ ماوەى دوو مانگ گومرگ لەسەر بەرهەم خۆراکییەکان هەڵدەگرێت، لە پێناو گرانەبوونى ئەو بەرهەمانە لەسەر هاووڵاتییان.

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (6/نیسان/2022)، ئەنجوومەنى وەزیران، بەسەرپەرشتى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیران کۆبووەوە و کە لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێک دەکرا.

بەپێى ڕاگەیێندراوى ماڵپەڕى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، "لە کۆبوونەوەكه‌دا گفتوگۆ دەربارەی ئامادەسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە ئابوورییە چاوەڕوانکراوەکانی جەنگی ڕوسیا-ئۆکراینا کرا، بەتایبەتی لە بواری هاوردەکردنی گەنم و بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان، ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگیی ئامادەسازی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کردەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان تاکو بارگرانی نەبوونی بەرهەمە خۆراکییەکان یان گرانبوونیان لە سەر هاووڵاتییان دروست نەبێت."

لە بەشێکى  ڕاگەیێندراوەکەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دا هاتووە،  "بۆ ئەم مەبەستەش ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیاری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی پەسەند کرد سەبارەت بە هەڵگرتنی ڕەسمی گومرگی بۆ ماوەی2 مانگ لە سەر بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین