تێڕوانین بۆ ره‌نگ...كورد مه‌یلى به‌لاى چ ره‌نگێكه؟
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
توێژه‌رێكى عه‌ره‌ب له توێژینه‌وه‌یه‌كدا باس له‌وه ده‌كات چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له ئه‌وروپا ره‌نگى شین سه‌ردارى هه‌موو ره‌نگه‌كان بووه. به بڕواى شاره‌زایان زۆرجار مێژوو و هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافى و ره‌گه‌زه‌كانى كولتوورى نه‌ته‌وه‌یه‌ك كار ده‌كاته سه‌ر سه‌لیقه‌ى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بۆ دیاركردنى ره‌نگه‌كان. ئه‌گه‌ر بپرسین كورد مه‌یلى زیاترى به‌لاى چ ره‌نگێكه وه‌لامى هونه‌رمه‌ندان چى ده‌بێت؟
"نوچه‌نێت" له‌م راپۆرته‌دا دوو پرسیارى له سێ هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كارى كردووه و یه‌كه‌میان له كولتوورى كوردى چ ره‌نگێك زاڵه؟ دووه‌میان شێوه‌كاران چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌نگ ده‌كه‌ن؟ هه‌ر یه‌كێك له‌وان بۆچوونى جیاوازى هه‌یه.له‌وانه هۆشمەند مۆفەق كه هونه‌رمه‌ندێكى شێوه‌كاره بۆ "نوچه‌نێت" باسى له‌وه كرد، ئه‌و له‌و بڕوایه نییه كه ره‌نگێك به‌سه‌ر كولتوورێك زاڵ بووبێ و چه‌مكى "كولتوورى ره‌نگ" ره‌ت ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له برى ئه‌مه پێیوایه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ره‌نگێكى دڵخوازى هه‌یه. سه‌باره‌ت به كورد پێیوابوو كورد زۆر له‌م بابه‌ته قووڵ نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو زیاتر مه‌یلى بۆ ئه‌و ره‌نگانه ده‌چێ كه ئاماژه‌ن بۆ هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى. هۆشمه‌ند مۆفه‌ق گوتى، " له‌لاى كورد زیاتر ئەو ڕەنگانە پەسەندن کەتەعبیر بووە لە.ڕەنگەکانی ئاڵا یان ئازادی و خەباتکردن و قوربانیدان. بەڵام بەھۆی مەینەتی زۆری خەڵکی و بەردەوامی ڕەشپۆشی بەھۆی فیداکردنی گیانی ڕۆڵەکانیان بەباشی ھەست بە زاڵبونی ڕەنگی ڕەش دەکرێ لە کلتوری چەند دەیەیەک پێش ئێستادا بەڵام لەگەڵ ھاتنی جیلی تازە ئەمە بەتەواوی گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە".
هۆشمه‌ند مۆفه‌ق:
كورد زۆر له بابه‌تى ره‌نگ قووڵ نه‌بووه‌ته‌وه
سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردنى شێوه‌كاران له‌گه‌ڵ ره‌نگه‌كان هۆشمه‌ند مۆفه‌ق ده‌ڵێ، " ھەر وێنەکێشەو بەجۆرێک ڕەنگ بەکار دەھێنێت و جۆرێکی جیاواز ئیش دەکات. ھەرکەسەو لە.ڕوئیای خۆیەوە کاردەکات و ئەو ڕەنگە بەکار.دەھێنێ کە حەزی لێیەتی. تەنانەت ھەندێجار دەکرێ ڕەنگێک بەکار بھێندرێ کە پەسەندیش نییە بەلای وێنەکێشەکەوە ،بەڵام بوونی ئەم ڕەنگە زەڕوڕیەتە بۆ ڕاگرتنی باڵانسی تابلۆکەی. ئینجا ڕەنگ جۆری.زۆرە ھەندێ حەز بە بەکار ھێنانی ڕەنگە.ساردەکان دەکەن ھەندێ بەپێچەوانەوە ڕەنگی گەرم زۆر بەکار دێنن. ئەمە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر و لە ژینگەیەکەوە بۆ ژینگەیەکیتر دەگۆڕێت و ھەرکەسەو بەپێی ئەو کاریگەریە دەروونیە ژینگەییە کۆمەڵایەتییە ئابوریە سیاسیە ئاینیەی لەسەریەتی کاردەکات لەسەر.بەکارھێنانی ڕەنگ".
گۆنا محه‌مه‌د سلێمان دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانه بەشی وێنەکێشان و خوێندکاری دوا قۆناغی پەروەردەی هونەره له زانکۆی سلێمانی، گۆنا پێیوایه بوو مه‌یلى كورد زیاتر بۆ ره‌نگه گه‌رمه‌كان ده‌چێت، ئه‌و له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت وتی، "کولتوری رەنگ بۆ کورد تایبەتە بە جۆری ژیان و ئەو شوێن و سروشتەی کە تێیدا دەژین، زیاتر ڕەنگە گەرمەکان، پڕن لە جوانی و تێر ڕەنگن و کارتێکردنی ڕەنگەکانی ناو سروشتی جوانی کوردستان . ڕەنگ مانای ژیانەوه و ڕەنگدانەوەی جوانی بینین و ڕەنگدانەوەیەتی لە کارێکی هونەری وگوزارشتە لێی".
سه‌باره‌ت به ره‌نگیش له هونه‌ریى شێوه‌كارى گۆنا محه‌مه‌د گوتى، "هەر هونەرمەندە و جۆرێک لە ڕەنگ بەکاردەهێنێت کە نزیکە لە ڕۆحی خۆیەوە و کارتێکردنی جۆری ژیان و ستایلی هونەری تایبەت بە خۆی کە ته‌عبیرە لە کەسایەتی نزیک خۆی"
گۆنا محه‌مه‌د: مه‌یلى كورد زیاتر بۆ ره‌نگه گه‌رمه‌كان ده‌چێت
ئاکام ئەکرم كه دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەڵەبجە بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ره‌نگ له‌لاى كورد به‌مشێوه‌یه خسته‌ڕوو و گوتى، "پێخەف و جامۆڵکە و کڵاو و پوزەوانە وجاجم و ھەموو ئەو پێداویستیانەی رۆژانە باو و باپیرانمان بەکاریان ھێناوە پڕ ڕەنگ و جوانکاریی و سەلیقەی تەواو وردن، گەورەترین ئاماژەن بۆ جوانبینی و دنیای ڕەنگینی کولتوری کورد".
ئاکام ئەکرم: ئەو پێداویستیانەی باپیرانمان بەکاریان ھێناوە پڕ ڕەنگ و جوانکاریی و سەلیقەی تەواو وردن
ئاكام ئه‌كره‌م پێیوانییه هیچ یه‌كێك له ره‌نگه‌كان له‌لایه‌ن كورده‌وه مانایه‌كى تایبه‌تى هه‌بێ و جیاواز بێ له‌لاى نه‌ته‌وه‌یه‌كى تر، به‌ڵكو به بڕواى ئه‌و مرۆڤایه‌تى له‌سه‌ر ماناى ته‌واوى ره‌نگه‌كان رێككه‌وتوون. ئاكام گوتى، "ڕەنگ زمانی ھاوبەشی ھەموو گەلانە واتە لە ئاماژە دیارکردنی ھەر بابەتێک بە ڕەنگ ھەموو گەلان ھاوبەشن. زەرد لە ھەموو دنیا بە مانای ھەڵھاتن و ھیوا دێت، سەوز بە مانای نوێبونەوە و ژیانەوە دێت، واتە بۆ ھەر ئاماژەیەک ڕەنگێک بۆتە ناسنامە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment