بڕیارى ئازادكردنى وه‌زیرى دارایى پێشووتر ده‌درێت

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ دادگاى ته‌مییز له‌ عێراق بڕیارى ئازادكردنى رافع عیساوى وه‌زیرى پێشووترى دارایى داوه‌، كه‌ مانگێك له‌مه‌وبه‌ر بڕیارى دوو ساڵ گرتنى به‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى بۆ ده‌رچوو بوو.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ حه‌وتى نیسانى 2022 ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دادگاى ته‌مییز له‌ عێراق بڕیارى ئازادكردنى رافع عیساوى داوه‌ كه‌ پێشتر له‌ حكومه‌تى نوورى مالیكى وه‌زیرى دارایى بوو. عیساوى مانگى رابردوو له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ تۆمه‌تى تێوه‌گڵان له‌ گه‌نده‌ڵى بڕیارى دوو ساڵ گرتنى بۆ درابوو.

رافیع عیساوى یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانى سوننه‌ پێشتر به‌ هۆى ناكۆكى له‌گه‌ڵ نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وكات، له‌ 2013 وه‌ عێراق جێهێشتبوو، چونكه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ى مالیكى عیساوى به‌ تیرۆر تۆمه‌تبار كرا بوو، ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر رێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ عێراق پێدرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین