ئەمەریكا فڕۆكەی (ئێف 16) بە توركیا دەدات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (حەوتی نیسانی 2022) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە، لە مانگی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا نامەیەكی ئاراستەی كۆنگرێس كردووە، بۆ ئەوەی فڕۆكەی (ئێف 16) بە توركیا بدەن، سەبارەت بە هۆكاری پێدانی ئەو فڕۆكانەش، وەزارەتی دەرەوەی لە ئەمەریكا روونی كردۆتەوە، "لە ئەگەری پێدانی ئەو فڕۆكانە توركیا بەگوێرەی بەرژەوەندییەكانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكی و یەكڕیزی هاوپەیمانی ناتۆ هەنگاو دەنێت."
لە بەشێكی تری ئەو نامەیە هاتووە، ئیدارەی بایدن پێیوایە، "هەندێك بەرژەوەندی درێژمەودا هەیە پاڵنەرە بۆ پارێزگاری لە یەكڕیزی هاوپەیمانی ناتۆ و تواناكانی، ئەوە جگە لە بەرژەوەندی ئاسایشی نەوەتەوەیی و ئابووری، كە پەیوەندی بازرگانی پیشەسازی ئەمەریكا لەگەڵ توركیا گونجاوە و پاڵپشتی دەكات."
بەگوێرەی راپۆرتەكەی ئاژانسی رۆیتەرز ئەو نامەیەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە (17)ی مانگی رابردوو ئاڕاستەی كۆنگرس كراوە.
توركیا لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو داوای لە ئەمەریكا كرد (40) فڕۆكەی جۆری (ئێف 16)ی پێ فرۆشێت و نزیكەی (80) فڕۆكەشی بۆ نوێ بكاتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment