هونه‌رمه‌ند هاوتا ئه‌سعه‌د كۆچى دوایى كرد کولتوور

نوچه‌نێت

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ند هاوتا ئه‌سعه‌د له‌ ته‌مه‌نى 61 ساڵى له‌ شارى هه‌ولێر به‌ نه‌خۆشى كۆچى دوایى كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ حه‌وتى نیسانى 2022 له‌ شارى هه‌ولێر، هاوتا ئه‌سعه‌دى هونه‌رمه‌ند كه‌ زیاتر له‌ 35 ساڵه‌ له‌ بوارى گۆرانى كار ده‌كات، به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ كۆچى دوایى كرد. تا ئێستا زانیارى زیاتر له‌لایه‌ن كه‌سوكارى ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

هاوتا ئه‌سعه‌د له‌ ساڵى 1961 له‌ هه‌ولێر له‌دایكبووه‌، ده‌ستكردنى به‌كارى هونه‌ریى بۆ سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو جگه‌ له‌ خۆى براكه‌یشى "زیاد ئه‌سعه‌د" هونه‌رمه‌ندێكى دیارى كورده‌. هه‌روه‌ها كچه‌كه‌یشى "كه‌ژێ" ساڵانێكه‌ كارى هونه‌ری ده‌كات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین