وەزارەتى تەندروستى لەسەر دەستدرێژیکردن بۆ سەر پێنج ئافرەت دەستى بە لێکۆڵینەوە کرد تەندرووستی

نوچەنێت:

دواى بڵاوبوونەوەى هەواڵى دەستدرێژکردنى دکتۆرێکى جوانکارى بۆ سەر پێنج ئافرەت لەسەر زارى ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان، وەزیرى تەندروستى پەیوەندى بەو ئەندام پەرلەمانەوە دەکات و داواى ناو و ناونیشانى پزیشکەکەى لێکردووە.

ئەمڕۆ هەینى (8/نیسان/2022)، وەزارەتى تەندروستى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) پەیوەندی بەم پەرلەمانتارە کرد و داوای ناو و ناونیشان و پشتڕاستکردنەوە و ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو پزیشکەی کرد کە گوایە دەستدرێژی سێکسی کردووە بۆ دەسپێکردن بە ڕێکاری یاسایی و لێکۆڵینەوە لەگەڵ داواکاری گشتی بەپێی هەردوو یاسای مافی نەخۆش و یاسای ئاکار و ڕەوشتی پزیشکی."

ئەوەش هاتووە، "وەزارەتی تەندروستی بەهاوبەشی لەگەڵ سەندیکای پزیشکان و داواکاری گشتی لێکۆڵینەوە و ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر لە ئەگەری پشتڕاستکردنەوەی ئەو دەستدرێژیەی دوور لە ئاداب و ڕەوشتی پزیشکیدا کراوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین