شانۆنامە نوسەکان خەڵات دەکرێن کولتوور

لاڤین عومەر: نوچەنێت

خەڵاتی دانا رەئوف دەدرێت بەو شانۆنامە نوسانەی کە شانۆنامەی خۆماڵی دەنوسن. میران ئەبراهام، دەڵێت: پێشتر خەڵاتمان بۆ نوسینی شانۆنامە نەبووە.

ئەمڕۆ شەممە (9/ نیسان/2022) میران ئەبراهام -نوسەر، سەبارەت بە ئامادەکردنی مەراسیمێک بۆ خەڵاتکردنی شانۆنامە نوسەکان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچەنێت گوتی: راستە لە چەندین بواری ئەدەبیدا خەڵات دابەشکراوە بەڵام لە بواری شانۆنامەنوس لە کوردستان خەڵاتێکی ئەو تۆمان نەبووە، چونکە ئێمە خەڵاتەکە دەدەینە ئەو کەسانەی کە شانۆنامەی خۆماڵی دەنوسن، سەرەتا کورد بە دەقەکانی شکسپیرەوە شانۆی کردووەو نوسەری شانۆی خۆماڵی کەمە.

لە بارەی خەڵات بۆ ئەوکەسەی کە شانۆنامەی کوردی دەنوسێت و خۆشی کوردە، میران ئەبراهام دەڵیت: ٥٠٠دۆلار دەدەینە نوسەرەکە و شانۆنامەکەشی بۆ چاپ دەکرێت، هەروەها داوامان لە شێوەکاری دیاری کورد(شوان کەمال) کردووە کە پەیکەرێکی تایبەتی بۆ بکات وەکو سیمبولێک بۆ خەڵاتەکە.

ئایا ناوی خەڵات دابەشکردنە لە چییوە هاتووە؟ میران ئەبراهام رونیکردەوە: خەڵاتی شانۆ نامەکە بەناوی دانا رەئوف-ەوەیە، کەسێکی بە ئەزمونە لە بواری شانۆدا، لە پاڵپشتی کردنی شانۆ نامەکەدا لایەنی مادی و مەعنەوی ناوەندی(کەپر)ەو وەزارەتی رۆشنبیری و هونەربەتایبەتیش سلێمانی هاوکار بوون بۆ گرتنی هۆڵ. 

لە رێکەوتی (13/نیسان/2022) لە(تەلاری هونەر، هۆڵی چێوار) کاتژمێر(چواری ئێوارە) دەست بە خەڵاتی دانا رەئوف دەکرێت بۆ شانۆنامە نوسەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین