شاخەوان عەبدوڵڵا: شایستە داراییەکانى جووتیارانى هەرێمى کوردستان لەنێو یاسایی ئاسایشی خۆراک جێکراوەتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ئاگادارى ئەو جووتیارە کوردانە دەکاتەوە، کە ڕێگرکراوە لە گواستنەوەى بەروبوومەکانیان بۆ ناو کەرکووک، دەتوانن "لە ئەمرۆوە دەتوانن بەروبومەکانتان ببنە ناوشاری کەرکوک یان هەر جێگایەکی تر بەمەبەستی ساغکردنەوەی."

ئەمڕۆ شەممە (9/نیسان/2022)، د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەچەند رۆژی رابردوو لەلایەن جوتیارەکانی سنووری پاریزگای کەرکوک ئاگادارکرامەوە بەوەی رێگری دەکریت لەگواستنەوەی بەروبومەکانیان بۆ ناو کەرکوک، راستەوخۆ لەگەل لایەنی پەیوەندیدار قسەمان کرد، لە ئەمرۆوە دەتوانن بەروبوومەکانتان ببنە ناوشاری کەرکوک بەمەبەستی ساغکردنەوەی، تەنانەت جوتیارانی هەرێمیش دەتوانن بەروبوومەکانیان بگوازنەوە ."

سەبارەت بە شایستەداراییەکانى گەنم و جۆى چەند ساڵى ڕابردووى جوتیارانى هەرێمى کوردستان، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، "دوای چەند کۆبونەوەیەک لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بازرگانی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دڵنیاتان دەکەینەوە پشت بەخودا تەواوی شایستەی دارایی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ کە ماوەتەوە و برەکەی دەکاتە نزیکەی ٣١٠ ملیار دینار لە یاسایی ئاسایشی خۆراک جێکراوەتەوە و مافەکانتان زامن کراوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین