ئاسته‌نگێكى تر رووبه‌ڕووى په‌رله‌مان ده‌بێته‌وه
نوچه‌نێت
په‌رله‌مانى نوێ له‌دواى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى، له یه‌كه‌م كارى سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار بوو، کە تا ئێستا سێ دانیشتنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، شکستی هێناوە، ئێستایش له‌به‌رده‌م كێشه‌یه‌كى تر دایه، به هۆى یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه له په‌رله‌مان بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ى نیسانى 2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى سۆمه‌رییه‌نيوزى عێراق له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "ئاڵه‌نگارییه‌كى نوێ رووبه‌ڕووى په‌رله‌مان ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى ئاسایشى خۆراكه". له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هه‌ر چه‌نده خه‌ڵك له چاوه‌ڕوانيدان، به‌ڵام هه‌ڵوێستى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه دژ به یه‌كتره.
په‌رله‌مانتارێك: ناردنى پرۆژه یاساى بودجه باشتر بوو
له پرۆژه یاساى ئاسایشى خۆراك
نازم شبلى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوز پێشبینى ده‌كات ئه‌م هه‌فته‌یه پڕۆژه یاساكه به سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بدرێت، ئه‌مه دواى ته‌واوبوونى داڕشتنه‌وه‌ى كۆتایى له لایه‌ن لیژنه‌ى داراییه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتارە دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و یاسایه هیچ دواكه‌وتنێك به‌خۆیه‌وه نابینێ، چونكه لیژنه‌ى دارایى هه‌موو كاره‌كانى ئه‌نجام داوه و گۆڕانكاریى له ماده‌كان كردووه و گفتوگۆى له‌گه‌ڵ چه‌ندان وه‌زیر و كه‌سانى شاره‌زا كردووه.
هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران یاساكه به "پێویست و باش" وه‌سف ده‌كه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرانى نرخ و كه‌مى خۆراك، كه‌چى هه‌ندێكى تر ره‌تیده‌كه‌نه‌وه و پێیانوایه گومانێكى زۆرى گه‌نده‌ڵى له‌و یاسایه ده‌كرێت.
نازم شبلى یه‌كێكه له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى یاساكه به گرنگ ده‌زانێت و ده‌ڵێ، "یاساكه زۆر گرنگه و ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان یاساكه له بابه‌ته سیاسییه‌كان و ناكۆكییه‌كان به‌دوور بگرن، به رژدى كۆشش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات تێپه‌ڕیت، چونكه بارودۆخى بژێوى و ئابوورى له وڵات قوڕسه".
محه‌مه‌د سه‌یهود په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا له لێدوانێكى بۆ سۆمه‌رییه‌نیوز باس له‌وه ده‌كات ئه‌وان یاساكه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، به هۆى بوونى گومانى گه‌نده‌ڵى له جێبه‌جێكردنى یاساكه‌دا، جیا له‌وه‌یش سه‌یهود پێیوایه، ده‌بووایه حكومه‌ت له‌برى ئه‌مه پرۆژه یاساى بودجه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بكردبووایه، ئه‌و ده‌ڵێ، "حكومه‌ت یاساى بودجه‌ى ره‌وانه نه‌كردووه، گوایه حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ره، كه‌چى له برى ئه‌مه یاساى ئاسایشى خۆراكى ره‌وانه كردووه".
پرۆژه یاسا پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك و گه‌شه‌پێدان، له ماوه‌ى رابردوودا له په‌رله‌مان هه‌ر دوو خوێندنه‌وه‌ى بۆ كراوه و ده‌ستكارى هه‌ندێك له ماده‌كانى كراوه، له هۆكارى دانانى پڕۆژه یاساكه هاتووه، بۆ به‌دیهێنانى ئاسایشى خۆراك و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى هه‌ژارى و به‌دیهێنانى سه‌قامگیرى دارایى له‌ژێر سايه‌ى پێشهاته جیهانییه له‌ناكاوه‌كان ئه‌و یاسایه دانراوه. به‌گوێره‌ى ئه‌م یاسایه‌یش ده‌بێت حكومه‌ت پاره‌یه‌كى زۆر بۆ ئاسایشى خۆراك دابین بكات.
یاساى ئاسایشى خۆراك ده‌رگایه‌كى تر
بۆ گه‌نده‌ڵى ده‌كاته‌وه!
له ماده‌ى یه‌كه‌مى یاساكه هاتووه حیسابێكى تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و یاسایه ده‌داده‌نرێت و له ماده‌ى دووه‌میش هاتووه، زیاتر له 25 ترلیۆن دینارى بۆ ته‌رخان ده‌كرێت. له ماده‌ى سێیه‌میشدا چۆنیه‌تى خه‌رجكردنى ئه‌و پاره‌یه به رێژه دیاركراوه، 35% بۆ ئاسایشى خۆراك و سنوورداركردنى هه‌ژاریى ده‌بێت، 35% بۆ پرۆژه‌ى وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان ده‌بێت، 20% بۆ به‌هێزكردن دراوى نه‌ختینه‌یى ده‌بێت له گه‌نجینه‌ى گشتى و 10 بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كان و پاره‌ى هاورده‌كردنى گازى سروشتى ده‌بێت.
ساڵى رابردوو له 31ى ئادارى 2021 بودجه‌ى گشتى په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ به هۆى ئه‌وه‌ى تا ئێستا حكومه‌ت كاربه‌ڕێكه‌ره بۆیه تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ناردنى بودجه‌ى گشتى بۆ په‌رله‌مان نییه، هه‌ر چه‌نده هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن ده‌كرێ حكومه‌ت پرۆژه یاساى بودجه ره‌وانه بكات، چونكه به‌ر له‌وه‌ى ببێته كار به‌ڕێكه‌ر پرۆژه‌كه‌ى ئاماده كردووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment