هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان چاره‌سه‌ره
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ى نیسانى 2022 مه‌شعان جبوورى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى كه خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له‌گه‌ڵ پارتى و ره‌وتى سه‌در هاوپه‌یمانه، له تویتێكدا باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، "د‌رك به‌و بارقوڕسیه گه‌وره‌یه ده‌كه‌ین كه ده‌كه‌وێته سه‌ر كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ته‌واوى ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌رهاتوو په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خۆى بدات، داواى هه‌ڵبژاردنێكى نوێ بكات، به‌ڵام قسه‌ى ئێمه سه‌ركێشیه‌كى سیاسى نییه، له بۆشاییه‌وه نه‌هاتووه به‌ڵكو بژارده‌یه‌كه ده‌بێت بكرێت ئه‌گه‌رهاتوو بنبه‌ستى سیاسى به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام به‌ر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ئه‌وه‌ى پێویسته بیزانین بۆچوونى شه‌قامه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه".
له شه‌شى ئه‌م مانگه‌وه عێراق كه‌وتووه‌ته بۆشایى ده‌ستوورییه‌وه، به هۆى هه‌ڵنه‌بژاردنى سه‌رۆك كۆمار، بۆیه راگه‌یاندنى حكومه‌تى بارى له‌ناكاو و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان دوو بژارده‌ى یاسایى ده‌بن كه ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كان بیرى لێ بكه‌نه‌وه.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment