عەبدولڕەحمان سدیق: دەرچوانى بەشەکانى ژینگە دادەمەزرێنین کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکى دەستەى ژینگەى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، دەستیان بەدامەزراندنى دەرچووانى بەشە ژینگەییەکان کردووە و دەشڵێت،  "موچەکانیان لە (٥٠٠) هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تا ملیۆنێک و (٥٠٠) هەزار دینار".

ئەمڕۆ دووشەممە (11/نیسان/2022) عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی ژینگەی ھەرێمى هەرێمى کوردستان لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەمەدوا دەرچوانى بەشى زانستەکانى ژینگە و ئەندازیاریى ژینگە لە زانکۆکاناى هەرێمى کوردستان، دادەمەزرێن، ئەم دامەزراندنەش تەنها ئەوانە دەگرێتەوە کە بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان هەیە.

عەبدولڕەحمان سدیق لە بەشەکى ترى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا باسى لەوەکرد، ئەو دەرچووانە دەبن بە باڵیۆزێک لەنێوان دەستەو کۆمپانیاکان و رێنمایەکانی ئێمە بۆ کۆمپانیاکان دەگوازنەوە و دۆخی ژینگەش باشتر دەبێت. وتیشی، ھەر کارمەندێکیش کارەکانی وەک خۆی نەکات لە کارەکەی دور دەخرێتەوە.

هەروەک گووتیشى، عەبدولڕەحمان سدیق ھەموو وەزارەتێک دەتوانێت دەرچوانی بەشەکەی خۆی بەپێى بوارەکەى دابمەزریێنێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین