نزیكەی سێ ملیار دینار بۆ چەند پرۆژەیەکى سلێمانی خەرج دەکرێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (11/نیسان/2022)، وەزارەتى شارەوانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانیی سلێمانی و دەوروبەری، تەنیا لە ساڵی 2022دا، نزیكەی سێ ملیار دینار بۆ پەرەپێدانی شاری سلێمانی خەرج كراوە."
وەزارەتى شارەوانى زیاتر روونیدەکاتەوە و دەڵێت، "ئەم گوژمەیە لەسەر داهاتی شارەوانی و داهاتی ئاوە."
هاوکات ئەوەش هاتووە، "وەزارەتی شارەوانی ژمارەیەكی زۆر پرۆژەی خزمەتگوزاریی هەمەجۆری وەك دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام، پەرەپێدانی دابینكردنی ئاو و ڕاكێشانی بۆری ئاوی خاوێن، دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ و دابینكردنی پێداویستی بۆ كەلوپەلی پرۆژەكان و كۆنفرانسی گەشتوگوزار، كۆنكرێتكردنی كۆڵان، دروستكردنی شەقام، كڕینی نەمام، كڕینی پێداویستی پارك و باخچەكان و چەند بوارێكی دیكەی خزمەتگوزاری بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان خەرج كراوە."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment