ئێران باڵیۆزى خۆى له‌ عێراق ده‌گۆڕێت ئێران

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رايگه‌یاند، باڵیۆزى ئێران له‌ عێراق ده‌گۆڕێت و له‌ شوێنى ئیره‌ج مه‌سجدى، محه‌مه‌د ئال سادق داده‌نرێت كه‌ پێشتر جێگرى یه‌كه‌مى باڵیۆز بووه‌ و له‌دایكبووى شارى نه‌جه‌فه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ى نیسانى 2022 سه‌عید خه‌تیب زاده‌ گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، محه‌مه‌د كازم ئال سادق وه‌ك باڵیۆزى ئێران له‌ عێراق له‌ شوێنى ئیره‌ج مه‌سجدى داده‌نرێت. 

ماڵپه‌ڕى ته‌سنیمى ئێرانى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئال سادق له‌ نه‌جه‌ف له‌ دایكبووه‌ و زمانى عه‌ره‌بى و شێوه‌زارى عێراقى به‌ ره‌وانى ده‌زانێت. ساڵانێك جێگرى یه‌كه‌مى ئیره‌ج مه‌سجدى بووه‌.

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌دواى 2003 وه‌ محه‌مه‌د ئال سادق له‌ باڵیۆزخانه‌ى ئێران له‌ عێراق كارى راوێژكارى بۆ باڵیۆزه‌كانى ئێران ده‌كات و یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌رپرسیارێتى له‌ فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران هه‌بووه‌. له‌ ماوه‌ى كاركردنیشى له‌ عێراق به‌ ته‌واوى خۆى له‌ راگه‌یاندن به‌ دوور گرتووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین