وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و عومان سه‌ردانى ئێران ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئاشكراى كردووه‌، سبه‌ى سێشه‌ممه‌ فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، به‌در بن حه‌مه‌د وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوڵتاننشینى عومان سه‌ردانى تاران ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده‌ سه‌ردانى ئه‌م دوو وه‌زیره‌ له‌ یه‌ك كاتدایه‌، به‌ڵام كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یان جیاوازه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ى نیسانى 2022 رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و عومان سه‌ردانى ئێران ده‌كه‌ن. سه‌باره‌ت به‌ ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى به‌در بن حه‌مه‌د ئه‌لبوسه‌عیدى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عومان سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ كردووه‌، وه‌زیرى ناوبراو تاوتوێى ئازادكردنى سێ كه‌س ده‌كات كه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ گیراون، له‌ به‌رانبه‌ر ئازادكردنیان ده‌ست له‌سه‌ر بلۆككردنى پاره‌ى ئێران هه‌ڵده‌گیرێت.

له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى فوئاد حوسێنیش رۆژنامه‌كه‌ ئاشكراى ده‌كات، سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ چوارچێوه‌ى  كۆششى ناوچه‌كه‌ دێت، بۆ گۆڕینه‌وه‌ى په‌یامه‌كانى ئه‌مریكا و ئێران، له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنى بارودۆخى سیاسى و ئه‌منى عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین