موقته‌دا سه‌در : ده‌بێت به‌ یاسا ناوهێنانى سه‌دام قه‌ده‌غه‌ بكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ په‌یامێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات ده‌نگى به‌عس و ناوهێنانى سه‌دام به‌رزبووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ په‌رله‌مان یاسایه‌ك دابنرێت و ئه‌مه کارانە به‌ تاوان بناسێنێ.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ى نیسانى 2022 موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ په‌یامێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات ده‌نگى به‌عسى سه‌دامى به‌رزبووته‌وه‌ و یادى سه‌دام ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌یش به‌ گوته‌ى ئه‌و “ناكرێت بێده‌نگى لێ بكرێت”.

بۆیه‌ موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێ، "ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك به‌ مكوڕى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌ن به‌گوێره‌ى یاسا قه‌ده‌غه‌ بكرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ سزا بدرێن". 

سه‌در داوا له‌ په‌رله‌مانیش ده‌كات یاسایه‌ك بۆ به‌ "تاوانناساندنى" ئه‌و كارانه‌ ده‌ربكات.

له‌ نۆى نیسانى 2003 رژێمى به‌عس و سه‌دام حوسێن دیكتاتۆرى به‌ناوبانگى عێراق كه‌وت. دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ندێك له‌ عێراقییه‌كان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ یادى كه‌وتنى رژێمه‌ دیكتاتۆره‌كه‌ و بێزاریان له‌ ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى عێراق ده‌ربڕى. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین