وەزارەتى تەندروستى داوایەکى بە پەلە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیى تەندروستى پارێزگاکان دەکات تەندرووستی

نوچەنێت:

وەزارەتى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، داواى دەستبەسەرداگرتنى (39) جۆر شیرى مندڵان و (41) خواردنەوەى وزە بەخش دەکات، دەڵێت، "تۆمارکراو نین."

بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، کە واژۆى د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى لەسەرە و درەنگانى شەوى ڕابردوو بڵاوکرایەوە، ئاراستەى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتى تەندروستى پارێزگاکان کراوە، بەپێى دوو لیستى هاوپێچى نووسراوەکە، داواى دەست بەسەرداگرتنى (80) جۆرى شیرى مندڵان و خواردنەوە وزەبەخشەکان دەکات.

وەزارەتى تەندروستى لە نووسراوەکەیدا هاتووە، ئەم لیستانەى سەبارەت بە شیرى مندڵان و خواردنەوە وزە بەخشەکان، "بۆتان دەنێرین تۆمارکراو نین و ڕێگەپێدانیان نیە."

دەشڵێت، "لە ڕێگەى تیمەکانمان دەست بە جێ لە بازاڕ و کۆگاکان دەستیان بەسەردا بگیرێت و کۆبکرێنەوە تا ئەو کاتەى پابەندى ڕێنماییەکان دەبن."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین