په‌رله‌مانى عێراق داواى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ له‌ حكومه‌ت ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، داواى له‌ حكومه‌ت كرد پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2022 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ى نیسانى 2022 دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق رایگه‌یاند، "په‌رله‌مان داواى ئاماده‌كردن و ناردنى بودجه‌ى گشتى 2022 له‌ حكومه‌تى ئێستا ده‌كات".

پێشتریش شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان راگه‌یاند، په‌رله‌مان له‌ ئه‌ركه‌كانى خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت و چاوه‌ڕوانى ناردنى بودجه‌ له‌ حكومه‌ت ده‌كات.

بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 له‌ 31ى ئادارى هه‌مان ساڵ په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام تا ئێستا پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌كراوه‌. پێشتر مشتومڕێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌بووه‌، چونكه‌ حكومه‌تى ئێستا كاربه‌ڕێكه‌ره‌ و به‌پێى یاسا حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئاماده‌كردنى بودجه‌ى نییه‌.

به‌ڵام هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن، حكومه‌ت ده‌توانى پڕۆژه‌ یاساكه‌ بنێرێته‌ په‌رله‌مان، چونكه‌ به‌ر له‌وه‌ى ببێته‌ حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر پرۆژه‌كه‌ى ئاماده‌ كردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین