ئايا ئەردۆغان گفتوگۆ لەگەڵ سووريا دەكات؟ بیروڕا

نوچەنێت:

فەهيم تەستكين

هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا بەستەڵەكى نێوان رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى توركيا و وڵاتانى رۆژئاواى تواندەوە، لە هەمانكات پاشەكشەى جەماوەرى بەهۆى قەيرانە ئابوورييەكانى راگرت، ئەردۆغان هيواخوازە بەپشت بەستن بە سەرقاڵبوونى بە قەيرانى ئۆكراينا لە سوورياش هەندێك دەستكەوت بەدەست بهێنێت.

لەو كاتەوەى رووسيا بەهۆى سەرقاڵى بە هێرشەكانى بۆ سەر ئۆكراينا، لە سووريا چالاكييەكانى پاشەكشەى كردووە، لەبەرانبەردا توركيا دەستى بە هەنگاونان بۆ ناوچەكانى باكوورى رۆژهەڵات كردووە كە لە ژێر دەستى كورد دايە، هەوڵى بەهێزكردنى پێگەى خۆى لە ئيدليب دەدات كە هێزى ئۆپۆزسيۆنى چەكدارى سووريا لەو ناوچەيەن، لەوەش گرنگتر هەندێك هەواڵ هەيە كە ئەردۆغان پەيامى بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆكى سووريا ناردووە دەيەوێت پەيوەنديەكانى لەگەڵ ئەو وڵاتە ئاسايى بكاتەوە.

رۆژنامەى حوريەتى توركى لە سەرەتاى ئەم مانگە راپۆرتێكى بڵاوكردەوە، بەرپرسانى حكومەتى توركيا رەخنە لە رووسيا و ئێران دەگرن كە لە ماوەى پێشوو بەربەستيان لەبەردەم ئەو هەنگاوانە دروستكردووە بۆ ئاساييبوونەوەى پەيوەندى نێوان توركيا سووريا، بۆيە ئەنقەرە پێيوايە سەرقاڵى رووسيا بە ئۆكراينا دەرفەتێكە بۆ سەرەتايەكى نوێ، بەو هيواى بتوانن دۆسيەى پەنابەران و كێشەى پارتى كرێكارانى كوردستان چارەسەر بكەن.

بەرەو پێشچوونەكانى توركيا و كۆسپەكانى بەردەم ئەو دۆخە

بەگوێرەى هەندێك سەرچاوە ئەگەر ئەو دۆخەى ئێستا بەشێوەيەكى دروست بچێتە پێشەوە، ئەوە لە بەرژەوەندى توركيا دەبێت، دەرفەتێك دەرەخسێت بۆ دەستپێكردنەوەى پەيوەندى نێوان توركيا و سووريا و گەڕانەوەى پەنابەران بۆ سووريا، بۆ ئەوەش توركيا لە پەيوەندييەكانى جەختى لەسەر سێ خاڵ كردۆتەوە، كە پارێزگارى پێكهاتەى سنوورى و يەكپارچەيى خاكى سووريا، دروستكردنى دۆخێكى ئارام بۆ گەڕانەوەى پەنابەرانى سوورى بۆ وڵاتەكەيان دەگرێتەوە.

ئەگەر ئەو دۆخەى ئێستا بەشێوەيەكى دروست بچێتە پێشەوە، ئەوە لە بەرژەوەندى توركيا دەبێت، دەرفەتێك بۆ دەستپێكردنەوەى پەيوەندى نێوان توركيا و سووريا و گەڕانەوەى پەنابەران بۆ سووريا دەرەخسێت.

بۆ ئەوەش توركيا بۆ دەستپێكردنەوەى پەيوەندييەكانى جەختى لەسەر سێ خاڵ كردۆتەوە، كە پارێزگارى پێكهاتەى سنوورى و يەكپارچەيى خاكى سووريا، دروستكردنى دۆخێكى ئارام بۆ گەڕانەوەى پەنابەرانى سوورى بۆ وڵاتەكەيان دەگرێتەوە، بەوەش دەتوانێت لاى كەمى نيوەى پەنابەران بگەڕێنەوە وڵاتەكەيان.

لەگەڵ ئەو هەڵسەنگاندنانەش داخوازييە لە پێشينەكانى ديمەشق و دەستكەوتەكانى كورد لە (2011)  هەندێك فاكتەرى سەرەكى پشت قەيرانى سووريا پشتگوێخراوە، ئەوەش جۆرێك لە سادەيى بەرانبەر شيكردنەوەى هەڵوێستەكانى ئێران و رووسياى تێدايە.

لێكدانەوەكانى ئەنقەرە لەسەر بنەماى ئەو گريمانەيە كە پاڵپشتى مۆسكۆ بۆ ديمەشق لاواز دەبێت، ياخود ئەگەر ئێران دۆسيەى ئەتۆمى لەگەڵ وڵاتانى رۆژئاوا رێككەوت، ديمەشق ناچار دەبێت ئەو داخوازيانەى ئەنقەرە قبوڵ بكات، توركياش هيواخوازە ئەو يەكگرتنەوەى فاكتەرەكان ببێتە هەڵوەشاندنەوەى ناوچە كوردييەكانى باكوورى سووريا ئەوەش دەبێتە سەرەتايەكى موژدە بەخش بۆ دەستپێكردنەوەى گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتى سووريا.

هەڵوێستى ديمەشق بەرانبەر ئەنقەرە؟

رۆژنامەى (ئەلوەتەن)ى سوورى لە راپۆرتێكى دا هەوڵى داوە لەو راپۆرتەى رۆژنامەى (حورەيت) كەم بكاتەوە، بە بانگەشەيەكى بێ بنەماى ناوبردووە، راشى گەياندووە، هەڵوێستی ئێمە بەرانبەر حكومەتی توركیا نەگۆڕە، هیچ پەیوەندییەك لە نێوان ئێمە ئەنقەرە نییە.

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا هاتووە، ئەو هەواڵانە پڕوپاگەندەی راگەیاندنەكانە توركیا لە هەڵبژاردنەكان نزیك دەبێتەوە دەیانەوێت وێنەیەكی تر بدەن بە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە، ئەوە لەكاتێدایە پێشتر هەموو پرەنسیپەكانی دراوسێیەتی نێوان دوو وڵاتیان پێشێل كردووە، سیاسەتێكی دوژمنكارانەیان بەرانبەر سووریا گرتەبەر.

سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتەكەشیان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، تاوەكو دەسەڵاتی توركیا هەنگاو نەهاوێت بۆ كشانەوەی هێزەكانی لە خاكی وڵاتەكەمان، دیمەشق بیر لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو وڵاتە ناكاتەوە.

ديمەشق باسكردن رێككەوتنى دوولايەنە دووبارە دەكاتەوە، ئەوەش ئاماژەيە بۆ رێككەوتنى ئەدەنە كە لە ساڵى (1998) بۆ دژايەتى پەكەكە بووە، رێككەوتنى (2011) رێككەوتن بۆ رووبەڕووى تيرۆر بووە، پڕۆتۆكۆڵى ساڵى (1987) بۆ دابەشكردنى ئاوى فورات بووە، لە (2009) چەند لێكتێگەيشتنێكيان واژۆ كردووە.

سەركيس كاسارجيان، رۆژنامەنووسى سوورى پێيوايە، "لەو قۆناغەى ئێستا حكومەتى سووريا پاڵنەرێكى لاوازى بۆ ئاشتەوايى هەيە، نێوەندگيرى ئێمارات دەبێتە لێكنزيكبوونەوەى لەگەڵ توركيا، ئەوەش بەهۆى وەبەرهێنانى ئيماراتە لە سووريا، بەڵام ناكرێت ئاساييبوونەوەيەك تەنيا لە پێناو ئەو ئاساييبوونەوە هەبێت، بۆيە لەو هەنگاوەى ئێستا دەكرێت ديمەشق دەستكەوتێكى هەبێت."

ديمەشق باش دەزانێت دۆسيەى پەنابەران كێشەيەكى گەورەيە بۆ ئەردۆغان، ئەگەر هەيە بەهۆى چارەسەرنەكردنى ئەردۆغان لە هەڵبژاردنى داهاتوو شكست بهێنێت، سەرۆكى فەرمانگەى پەنابەرانى توركيا لە كۆتايى مانگى رابردوو رايگەياند، "نزيكەى نيو مليۆن پەنابەرى سوورى گەڕاينەوە شوێنى خۆيان، تا ئێستا سێ مليۆن و (700) هەزار سوورى لە توركيا ماون."

لە بەشێكى ترى قسەكانى كاسارجيان ئاماژەى بەوە كردووە، "حكومەتى سووريا دەستبەردارى كشانەوەى توركيا لە خاكى وڵاتەكەى و راگرتنى هاوكارييەكان بۆ سوپاى نيشتيمانى سوورى و گرووپە ياخيبووەكانى تر نابێت، بۆيە ديمەشق بەبێ دەستكەوت پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەنقەرە ئاسايى ناكاتەوە، ئەو دوو مەرجەش جێگەى بايەخن، بەڵام ئايا توركيا ئامادەيە جێبەجێيان بكات، بە بۆچوونى خۆم جێبەجيان ناكات."

سەبارەت بە سەردانى بەشار ئەسەد بۆ ئيمارات، ئەو رۆژنامەنووسە سوورييە پێى وايە، "ئاساييبوونەوەى پەيوەندييەكان لەگەڵ توركيا ئەجێنداى ئەسەد بووە، كە لەو سەردانەى باس لە هاوئاهەنگى ئابوورى و پەيوەندييەكانى سووريا لەگەڵ ئێران و گەڕانەوەى بۆ كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى كراوە."

ئەگەر سەيرى ئەزموونى سەربازى توركيا لە عێراق بكەين، مانەوەى توركيا لە سووريا لە چوارچێوەى دوورخستنەوەى گەريلاكانى پەكەكە لە هەرێمى كوردستان درێژە دەكێشێت، كە لە نەوەدەكانەوە توركيا هاتۆتە ئەو ناوچانە بەردەوام بنەكانى فراوان دەكات.

رەچاوكردنى ئەسەد

لە (2019) رووسيا پێشنيازى كرد ميكانزمێك بۆ دەستپێكردنى گفتوگۆى ئەنقەرە و ديمەشق رێككەوتنى ئەدەنە زيندووكەنەوە، ئەوەشى داواى دەكرد رێككەوتن بوو بۆ كۆتاييهێنان بە يەكينەكانى پاراستنى گەل و هێزەكانى سوورياى ديموكرات، بەڵام ديمەشق بەپێويستى دەزانێت ئەو رێككەوتنە بەسەر هەموو هێزە چەكدارەكانى سووريا جێبەجێكربێت.

بەگوێرەى هەواڵێكى رۆژنامەى (شەرقولئەوسەت) سووريا ترسى لە پاشەكشەى پاڵپشتى رووسيا هەيە، نەك تەنيا لە لايەنى سياسى و سەربازى، ئەگەر شەڕى ئۆكراينا درێژە بكێشێت مەترسى دەكەوێتە سەر نەوت و دانەوێڵەش، چونكە رووسيا لە رووى نێودەوڵەتييەوە گۆشەگيردەكرێت. 

بۆيە رۆژنامەكە پێى وايە، سەردانى ئەسەد بۆ ئيمارات رەنگدانەوەى هەوڵەكانە بۆ جێگرتنەوەى پاڵپشتى وڵاتانى تر، هاوپەيمانى نوێى عەرەب ــ ئيسرائيل بە گۆڕانكارييەكى گەورە دادەندرێت، پێويستە سووريا بايەخى پێ بدات، قبوڵكردنى گەڕانەوەى سووريا بۆ وڵاتانى كۆمكارى عەرەبى دەبێتە دانانى سنوورێك بۆ هەژموونى ئێران لەو ناوچەيە.

بەڵام بيكردنەوە لە ئەگەرى دووخستنەوەى ديمەشق لە تاران تەنيا ئاواتە، چونكە ئەگەرى بەهێز ئەوەيە ئێرانييەكان زۆر بەخێرايى ئەو بۆشايەى رووسيا جێى هێشتووە پڕبكاتەوە.بە كردەيىش نزيكەى (120) بنكەى سەربازى لە حومس و حەما و رەقە و دێرزور و حەلەب دامەزراندووە.

كورد ئەجێنداى لەپێشينەى توركيا

لاى خۆيەوە توركيا پێگە كوردييەكانى لە شارۆچەكەى عەين عيسا و تەلتەمەرى بە درێژايى رێگەى خێرايى (M4) و مەنبەج و دەورى حەلبى بۆردوومان كردووە. 

لەسەرەتاى ئەو مانگەش فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركى بەرپرسێكى ئەنجومەنى سەربازى سووريا بريندار كرد، چەند كاراونێكى سەربازى توركيا بەرەو ئيدليب رۆيشتوون.

هەرچەندە بەدوور دەزاندرێت توركيا هێرشى فراوان بكات، بەڵام پيلانى بۆ زيادكردنى فشارەكانى لەسەر كورد هەيە، لەكۆتايى ساڵى رابردوو هەوڵيدا هێرشێكى فراوان بۆ سەر رۆژهەڵاتى فورات بكات، بەڵام ئەمەريكا و رووسيا رێگەيان پێنەدا.

لەو قۆناغەى ئێستا توركيا لە ناو هاوكێشەى قەيرانى ئۆكراينا بۆ ئەمەريكا گرنگە، لەبەرانبەردا ئەنقەرەش چاوەروان دەكات ئيدارەى بايدن چالاكيەكانى لە خاكى سوورى پشتگوێ بخات، يەكێك لە ئاماژەكانيش ئەو پەيامەيە ئيدارەى ئەمەريكا بۆ كۆنگرێسى رەوانەكردووە كە فڕۆكەى ئێف (16) بە توركيا بدات و ميكانزمێكى ستراتيژى بۆ دەستپێكردنەوەى گفتوگۆكانيشيان لە رێگەى ڤيكتۆريا نۆڵاند، بريكارى وەزارەتى دەرەوە داناوە. 

لەگەڵ ئەوەش ئەو پێشبينيانەى توركيا لەگەڵ نيەتى واشنتن بەرانبەر زيادبوونى سەربازى و سياسى و دارايى ئەمەريكا لە باكوورى رۆژهەڵاتى سووريا وەك هەوڵێك بۆ ئاڵۆزكردنى كارەكان بەرانبەر رووسيا بەريەك دەكەوێت، لەلايەكى تريشەوە بايدن داواى هاوكارى نوێى بۆ پاڵپشتى هێزەكانى (هەسەدە) لە بوودجەى ساڵى داهاتوو كردووە.

هەروەها قەيرانى ئۆكراينا پۆپۆزيسيۆنى سوورياى كارا كردۆتەوە، ئەندامانى هاوپەيمانى سوورياى نزيك لە قەتەر شەڕى ئۆكراينا وەك دەرفەتێك دەبينن بۆ زيندوكردنەوەى شۆڕشى سووريا، ئەو هەڵوێستەش لەگەڵ ئامانجەكانى ئەمەريكا يەك دەگرێتەوە بۆ هێشتنەوەى رووسيا لە ژێر فشار دا، بەڵام توركيا سوورە لەسەر هێشتنەوەى هێزە ئۆپۆزيسيۆنەكان لە چوارچێوەى ئەجێنداى خۆى، چونكە ئەنقەرە هەوڵيداوە پارێزگارى لە دۆخەى ئێستاى ئيدليب بكات بەبێ بەريەكەوتن لەگەڵ رووسيا، لەگەڵ گۆڕينى ئاراستەى شەڕ بۆ ناوچە كوردييەكان، هێزەكانى ئۆپۆزيسيۆن هەست بە نيگەرانى بەرانبەر ئەو ستراتيژيە نوێيە دەكەن، بۆيە ناچارن بێدەنگ بن و پشت بە هاوكارييەكانى توركيا ببەستن.

سەبارەت بە حكومەتى سوورياش هيچ نيەتێكى نييە رێگە بدات ئۆپۆزيسيۆنى وڵاتەكەى قەيرانى ئۆكراينا بقۆزێتەوە، بۆيە سوپاى سوورى چالاكييەكانى لە ئيدليب چڕكردۆتەوە، رووسيا باس لەوە دەكات بەهۆى بوونى ئەو  هەموو لايەنەكان هێرشەكانيان بۆ سەر بەرەكانى رۆژهەڵات و باشوورى رۆژئاوا چڕكردۆتەوە.

ئەو لێدانەوانەى ئەنقەر سەبارەت بە ئاشتەوايى لەگەڵ ديمەشق پشت بە دۆخێكى دياريكراو دەبەستێت، بۆ نموونە ئەگەر رووسيا نەتوانێت بايەخ بە سووريا بدات، ياخود ئێران هەژموونى خۆى لە دەست بدات، ياخود ئەمەريكا دەستبەردارى پشتيوانى كورد بێت، ئەوانەش تەنيا هيواخواستنن، سەبارەت بە سوورياش كشانەوەى توركيا داواكارى سەرەكييە بۆ دەستپێكردنەوەى گفتوگۆى نێوانيان، هەڵسەنگاندێكى تريش هەيە سووريا چاوەڕوانە لە هەڵبژاردنى داهاتوو ئەردۆغان شكست بهێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین