ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سوپاى پاسداران تۆمه‌تبار ده‌كات ئێران
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەی نایاسایی چەکی لە دژی هاوڵاتیانی سووتەمەنیبەر لە نزیک شاری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە کار هێناوە.

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی "ده‌نگى ئه‌مریكا"، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە سوپای پاسداران بە ئاشکرا یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە و پێویستە سەبارەت بەو پرسە بە شێوەیەکی سەربەخۆ لێکۆڵینەوە بکرێ.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی دانیشتوانی شاری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان توندوتیژی لێ کەوتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان هێزەکانی سوپای پاسداران لەسەر سنووری "ئاسکان" لە شاری سەراوان تەقەیان لە کاسبکارە سووتەمەنیبەرەکان کردبوو.

بە وتەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە پارێزگان سیستان و بەلووچستان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە لانیکەم ١٠ کەس و لەوانە میرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بەهۆی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لە دەست دا. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین