ململانێى سه‌در و سه‌رخی ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ى نیسانى 2022 وه‌زاره‌تى ناوخۆ له راگه‌یێندراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاشكراى ده‌كات ده‌ستى به گرتنى گرووپێكى ئاینى كردووه، كه به "لاده‌ر" وه‌سفیان ده‌كات. وه‌زاره‌تى ناوخۆ له راگه‌یێندراوه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "وه‌زاره‌تى ناوخۆ به مكوڕى و به‌رپرسیارێتیه‌وه چاودێرى سه‌قامگیرى ئاسایش ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵچوونه جه‌ماوه‌رییه‌ى كه له پارێزگاكان ده‌ستیپێكردووه له‌دواى چه‌ند بانگه‌واز و وتارێكى گوماناوى كه خۆیان به په‌رده‌ى ئاین داپۆشیوه".
لایه‌نگرانى سه‌رخى شیعه‌كان تووڕه ده‌كه‌ن
دواتر وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ده‌ڵێ، "تیمه‌كانى وه‌زاره‌ت به‌گوێره‌ى بنه‌ما یاساییه‌كان، باره‌گاكانى ئه‌و بزووتنه‌وه لاده‌ره‌یان داخستووه، به‌یاداشتى دادوه‌ر، لاده‌ران وئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركردووه كه پێشێلكاریى به‌رانبه‌ر هه‌ست و سۆز، بیروباوه‌ڕ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى سزاى دادپه‌روه‌رانه‌ى خۆیان له‌به‌رده‌م دادوه‌ریى وه‌ربگرن".
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌كۆتایى راگه‌یێندراوه‌كه‌ى داوا له دانیشتووانى پارێزگاكانى باشوورى عێراق ده‌كات، هاوكار بن له پاراستنى ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى. وه‌ك تێبینى ده‌كرێت وه‌زاره‌ت ناوى هیچ گرووپێكى ئاینى نه‌هێناوه، به‌ڵام ته‌واوى میدیا و عێراقییه‌كان ده‌زانن، مه‌به‌ست لێى "بزووتنه‌وه‌ى سه‌رخی"یه كه بزووتنه‌وه‌یه‌كى ئاینى شیعه‌یه.
بزووتنه‌وه‌ى سه‌رخى چییه؟
بزووتنه‌وه‌ى سه‌رخى یه‌كێكه له بزووتنه‌وه‌كانى شیعه له عێراق، سه‌ربه “مه‌حموود سه‌رخی”ن كه یه‌كێكه له پیاوه‌كانى شیعه و به یه‌كێك له "مه‌رجه‌عه‌كان" ده‌ناسرێت. مه‌حموود سه‌رخى له ساڵى 1964 له به‌غدا له‌دایكبووه و ئه‌ندازیاریى شارستانى خوێندووه، وه‌ك شاره‌زایه‌ك له فیقهى ئیسلامى ناسراوه. چه‌ندان هه‌ڵوێستى هه‌بووه كه له ماوه‌ى ساڵانى رابردوودا جێى ناڕه‌زایى لایه‌ن و مه‌رجه‌عه‌كانى شیعه بووه.
ماڵپه‌ڕى (محتویات) دوێنێ راپۆرتێكى له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى و هه‌ڵوێسته‌كانى مه‌حموود سه‌رخى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باسى له‌وه كردووه، سه‌رخى دوو جار له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى له لایه‌ن رژێمى سه‌دام حوسێنه‌وه گیراوه، جارى دووه‌میان تا كه‌وتنى رژێمه‌كه به‌رده‌وام بوو.
سه‌رخییه‌كان زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س ده‌بن
به بیركردنه‌وه‌ى ئیخوانه‌كان كاریگه‌رن
له‌دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عیسیش مه‌حموود سه‌رخى كه‌وته ململانێى شیعه‌كان و مه‌رجه‌عه‌كانیان، به تایبه‌تى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له عێراق، كه ئه‌و پێیوایه نزیكه له ئێران. چونكه سه‌رخى خۆى وه‌ك دژێكى ئێران ده‌رده‌خات. جیا له‌مه‌یش باس له‌وه ده‌كرێت كه لایه‌نگرانى سه‌رخى زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س ده‌بن.
ماڵپه‌رى "حل نێت" له راپۆرتێكدا باسى له‌وه كردووه بزووتنه‌وه‌ى سه‌رخى له رووى بیركردنه‌وه له بزووتنه‌وه‌ى ئیخوان موسلمین نزیكه. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌یش سه‌رخى به‌وه ناسراوه كه داژیه‌تى تایفه‌گه‌رى نییه، به‌ڵكو خوازیارى په‌یوه‌ندییه‌كى باشه له‌نێوان شیعه و سوننه‌دا و بانگه‌شه‌يش بۆ ده‌وڵه‌تى مه‌ده‌نى ده‌كات نه‌وه‌ك ئاینى.
ژماره‌ى سه‌رخییه‌كان چه‌ند ده‌بێت؟
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاريیانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه ژماره‌ى سه‌رخییه‌كان زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س ده‌بێت و میلیشیایه‌كیشیان هه‌یه به ناوى "سوپاى حوسێن". له ساڵانى رابردوویشدا چه‌ندان جار له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر‌ى كه‌وتوونه‌ته ململانێ و پێكدادان. ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى باس له هه‌ڵوێستى دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌رى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌كات له‌به‌رانبه‌ر سه‌رخییه‌كان و ده‌ڵێ، "ململانێیه‌كى كۆن له‌نێوان سه‌در و سه‌رخى هه‌یه".
كێشه‌كه چۆن ده‌ركه‌وته‌وه؟
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێك له نوێنه‌ره‌كانى سه‌رخى به ناوى عه‌لى مو‌سا مه‌سعوودى كه وتارخوێنى مزگه‌وتێكه له باشوورى شارى بابل، له وتاره‌كه‌یدا باسى له‌وه كرد كه بوونى گۆڕ و مه‌زارگه‌ى پیاوانى ئاینى له "ئاینى ئیسلام" خوازراو نییه و داواى له خه‌ڵكه‌كه كرد، گۆڕه‌كان تێكبده‌ن. رۆژى 11ى ئه‌م مانگه موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در نامه‌یه‌كى بۆ سه‌رخى ناردووه و داواى لێ ده‌كات پشت له‌و وتارخوێنه بكات، بۆ ئه‌م كاره سێ رۆژ ده‌رفه‌تیش به سه‌رخى ده‌دات، ئه‌گینا له‌به‌رانبه‌ر گوایه خۆى "سه‌در" هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئه‌مڕۆ بڵاوكراونه‌ته‌وه عه‌لى مه‌سعوودى و پێنج كه‌سى تر له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه گیراون، چه‌ندان باره‌گای بزووتنه‌وه‌ى سه‌رخیش داخراون. دوێنیش لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌در هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گا و حوسێنیه‌كانى سه‌رخى، دایانخستوون.
چاودێران پێیانوایه حكومه‌تى عێراق بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ناڕه‌زاییه‌كان هه‌ڵوێستى دژى سه‌رخى وه‌رگرتووه، هه‌ندێكی تریش پێیانوایه به‌هۆى هه‌ڵوێستى سه‌دره‌وه، حكومه‌ت ئه‌و هه‌ڵوێستانه ده‌نوێنێ. ماڵپه‌ڕى (حل نێت) پێشبینى ده‌كات، ململانێى سه‌رخى و سه‌در ده‌ربكه‌وێته‌وه و ئه‌و جاره سه‌در بتوانێت زه‌برێك له سه‌رخییه‌كان بدات، چونكه ئێستا سه‌در پێگه‌ى سیاسیه‌كه‌ى له عێراق به‌هێزتره و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو به ده‌ست ره‌وتى سه‌دره. بۆیه هاوشێوه‌ى ئه‌و زه‌بره‌ى مالیكى له 2011 له دژى سوپاى مه‌هدى سه‌ربه موقته‌دا سه‌درى وه‌شاند، سه‌در ئه‌م جاره زه‌بره‌كه ده‌وه‌شێنێ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment