لەیادى شاڵاوەکانى ئەنفالدا لە چەمچەماڵ رێگرى لە وەزیرى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان دەکرێت
نوچەنێت:
لە ڕۆژى یادکردنەوەى شاڵاوەکانى ئەنفال لە چەمچەماڵ گرژیى کێشە دروست دەبێت، ئەمەیش دواى ئەوەى لەلایەن خەڵکەوە نەهێڵدرا وەزیرى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان وتار پێشکەش بکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (14/نیسان/2022) لەکاتى بەڕێوەچوونى ڕێوڕەسمى یادى شاڵاوەکانى ئەنفال لە چەمچەماڵ، ڕیگە نەدرا عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان گوتار وتار پێشکەش بکات.
بەپێى زانیارییەکانى رووداو، ئەمساڵ کەسوکارى ئەنفالکراوان جگە لە وەزیرى شەهیدان و ئەنفالکراوان، ڕێگەیان نەداوە هیچ بەرپرسێک وتار پێشکەش بکات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕیگریان لەوەکرد هەندێ لەبەرپرسانى حیزبى و حکوومى لە ڕیزى پێشەوەى رێوڕەسمەکە دابنیشین.
وەک پێشتر لەچەند ڤیدیۆیەک بڵاوکرابووەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، خەڵکى چەمچەماڵ باس لەوە دەکەن، وەک پێویست داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکراوە، تاوەکو ئێستا زبڵ و خاشاکێکى زۆر کۆبۆتەوە و چەمچەماڵ کێشەى کەم ئاوى هەیە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment