په‌رله‌مانى عێراق تاوتوێى قه‌یرانى به‌نزین ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونى وه‌زیرى نه‌وت تاوتوێى قه‌یرانى به‌نزین ده‌كات و وه‌زاره‌تى نه‌وتیش ده‌ڵێ، "قه‌یرانى سووته‌مه‌نى له‌ عێراق نییه‌ و ده‌بێت به‌نزینخانه‌ ئه‌هلییه‌كان سزا بدرێن".

به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێكى كورتى فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ى نیسانى 2022 له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ ئاماده‌بوونى ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق و به‌رپرسانى تری وه‌زاره‌ته‌كه‌ى، تاوتوێى قه‌یرانى سووته‌مه‌نى بكرێت. كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ لایه‌ن حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تى بكرێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، قه‌یرانى سووته‌مه‌نى به‌ تایبه‌تى به‌نزین له‌ عێراق بوونى نییه‌.

ئیحسان موسا به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى دابه‌شكردنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان، له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، هیچ قه‌یرانێكى به‌نزین له‌ عێراق نییه‌ و داوایش ده‌كات سزاى وێستگه‌ ئه‌هلییان بدرێت كه‌ "قه‌یران دروست ده‌كه‌ن".

دوێنێ چه‌ندان وێستگه‌ى ئه‌هلى له‌ پارێزگاكانى عێراق به‌نزین و سووته‌مه‌نیان دابه‌ش نه‌كرد،  به‌مه‌یش كێشه‌ له‌نێو خه‌ڵك دروست بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین