بلۆمبێرگ: توركیا باجی گەورەی بێلایەنی لە قەیرانی ئۆكراینا دەدات وەرگێڕان

نوچەنێت:

دەزگا راگەیاندنەكانی ئەمەریكا رایدەگەیێنن، بەهۆی هەڵوێستی بێلایەنی بەرانبەر هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا، توركیا لە داهاتوو باجی گەورە دەدات، ئاژانسی بلۆمبێرگ لە راپۆرتێكی دا وردەكارییەكانی ئەو باجەی توركیا باس دەكات.

ئەو هەڵوێستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بەرانبەر قەیرانی رووسیا و ئۆكراینا گرتیەبەر، لێكەوتەی گەورەی لەسەر ئابووری توركیا دەبێت.

تا ئێستا هەوڵەكانى ئەردۆغان و ئيمانوێل ماكرۆن، بۆ نێوەندگيرى لەپێناو كۆتاييهێنان بە هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا هيچ ئەنجامێكى نەبوو، چونكە مۆسكۆ هيچ هەنگاوێكى نەهاوێشتووە بۆ كۆتاييهێنان بە هێرشەكانى.

شەڕەكان بەردەوامە و هەوڵەكانى ئەو دوو وڵاتەش هيچ ئەنجامێكى نەبووە، ئەگەر هەيە شكستى هەوڵەكانى ئيمانوێل ماكرۆن ببێتە مايەى شكستى لە هەڵبژاردنەكانى ئەو مانگە.

سەبارەت بە ئەردۆغان كاتى پێويستى لەبەردەستە بۆ ئەوەى بەرەورووى دەنگدەرانى توركيا بێتەوە، بۆيە شكستى لە هەوڵەكانى بۆ كۆبوونەوەى سەرۆكى رووسيا و ئۆكراينا لێكەوتەى راستەوخۆى نابێت، بەڵام لێكەوتەى جيۆسياسى و ئابوورى دەبێت. 

هەركات ئەو شەڕە درێژە بكێشێت، ئەو بێلايەنيەى توركيا پەيڕەوى دەكات، ئەستەمە بتوانێت پارێزگارى لێ بكات، سەرەتا ئەردۆغان هەوڵيدا دۆستايەتى لەگەڵ پۆتين بكات بە ميانزمێك بۆ راگرتنى ئەو شەڕە، وڵاتانى ئەوروپاش بە گەرمى پێشوازييان لەو هەوڵانە كرد، بەڵام ئەو رووداوانەى ئەم دواييە كە دەركەوت سوپاى رووسيا تاوانى گەورەى ئەنجام داوە، هەڵوێستى وڵاتانى رۆژئاوا گۆڕا.

لە بەشێكى ترى ئەو راپۆڕتە هاتووە، دواى دەركەوتنى بەڵگەكانى تاوانەكانى رووسيا بەرانبەر ئۆكراينا، چاوەڕوانە توركيا هەنگاوى جددى تر بهاوێت و بچێتە بەرەى رۆژئاوا و سزاكان بەسەر مۆسكۆ بسەپێنێت.

ئەگەر توركيا بيەوێت سوود لە ئەندامبوون لە ناتۆ وەربگرێت، پێويستە لە بڕيارى هاوبەش بەشدار بێت، ئەگەر بەشدار نەبێت لە بڕيارەكان ئەوكاتە دەكەوێتە پەراوێزەوە، ئەوەش دەبێتە داڕوخانى ئابوورييەكەى بەشێوەيەكى گەورەتر.

سەبارەت بە پێشوازى توركيا لە سەرمايەدارەكانى ڤلاديمێر پۆتين، كارێكى باش نييە، چونكە ناتۆ رێگە بەوجۆرە پێشوازييە نادات.
سەبارەت بە كڕينى خانوو و شوقەى گرانبەها لەلايەن سەرمايەدارانى رووسيا، كاريگەرى ئەرێنى لەسەر ئابوورى توركيا نابێت، چونكە ئەگەر ئەردۆغان سزاكان رەت بكاتەوە، ئەوكاتە پشڕۆژە گەورەكانى رووسيا لە توركيا رووبەرووى رێكارەكانى وڵاتانى رۆژئاوا دەبێتەوە.

پێشتر ئاژانسى ستاندرد ئاند بۆرز قەرەزەكانى توركيا بە دراوى ناوخۆى بە گوێرەى B+ بۆ چوار ئاستى وەبەرهێنان دابەشكرد، لەگەڵ هێشتنەوەى تێڕوانى خۆى بۆ داهاتووى نەرێنى ئەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین