هاووڵاتيانى بيانى روو لەكڕينى يەكەى نيشتەجوون لە توركيا دەكەن تورکیە

نوچەنێت:

بەگوێرەى داتاكانى كەرتى خانووبەرە لە توركيا، ڕێژەى فرۆشتنى خانووبەرە لەو وڵاتە بەشێوەيەكى بەرچاو بەرزبۆتەوە، هاووڵاتاتيانى ئێرانيش لە پلەى يەكەمن بۆ كڕينى يەكەى نيشتەجێبوون.

ئەمڕۆ شەممە (16ى نيسانى 2022) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە، لە مانگى رابردوو هاووڵاتيانى بيانى ژمارەيەكى زۆرى خانوو و يەكەى نيشتەجێبوونيان لە توركيا كڕيووە، كە بڕەكەى گەيشتۆتە (134) هەزار و (170)  دۆلار، ئەو كەسانەشى نيشتەجێبوونيان كڕيووە، هاووڵاتيانى ئێران بەپلەى يەكەم دێن، هاووڵاتيانى عێراق بە پلەى دووەم دێت، هاووڵاتيانى رووسيا لە پلەى سێيەم دێت.

سەبارەت بە بڕى فرۆشراو، بەگوێرەى داتاكان كۆى ئەو خانوونانەى لە مانگى رابردوو فڕۆشراون، (97) هەزار و (587) يەكەمى نيشتەجێبوونە، ئەوەش لەسەر ئەم بنەمايە رێژەكەى لە (37.4%) بەرزبۆتەوە.

دەربارەى شوێنەكانيش ئيستەنبوڵ رێژەكەى لە هەموو ناوچەكان بەرزترە، ڕێژەکەى دەگاتە (23) هەزار و  (974) يەكەى نيشتەجێبوون، ئەنقەرە بە پلەى دووەم دێت، كە (12) هەزار و (609) يەكەى نيشتەجێبوونى تێدا فرۆشراوە، ئيزمير بە پلەى سێيەم دێت هەشت هەزار و (51) يەكەى نيشتەجێبوونى تێدا فڕۆشراوە، ناوچەكانى تريش ژمارەيان كەمترە.

لە چەند رۆژى رابردوو وەزارەتى ناوخۆى توركيا بڕيارى دا ئەو كەسانەى دەيانەوێت ببن بەخاوەنى رەگەزنامەى توركى، دەبێت موڵكێك بە بڕى (250 ) هەزار  و (400) دۆلار بكڕێت، ئەو بڕەش بەراورد بە نرخەکانى پێشوو زيادكراوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین