جه‌عفه‌ر سه‌در كاندیدێكه قبووڵكراوه و قوربانیشه!
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ى نیسانى 2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا باس له بنبه‌ستبوونى سیاسه‌تى عێراق ده‌كات و له یه‌كێك له به‌شه‌كانى باس له جه‌عفه‌ر سه‌در كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ده‌كات.
مانگى رابردوو ره‌وتى سه‌در و پارتى و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى "سیاده"ى سوننه، هاوپه‌یمانى "رزگاركردنى نیشتیمانیان" راگه‌یاند و كاندیدى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تیان ناساند. كه بۆ یه‌كه‌میان رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و بۆ پۆستى دووه‌میش جه‌عفه‌ر سه‌در بوو.
جه‌عفه‌ر سه‌در كوڕى محه‌مه‌د باقر سه‌دره، ئامۆزاى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دره، باڵیۆزى عێراقه له به‌ریتانیا، لایه‌نه شیعه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وان قبووڵى كه‌سایه‌تى سه‌در ده‌كه‌ن، به‌ڵام به میكانیزمى كاندیدكردنه‌كه‌ى رازی نین.
شه‌رق ئه‌وسه‌ت:
هیچ شیعه‌یه‌ك نییه جه‌عفه‌ر سه‌در قبووڵ نه‌كات
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرته‌كه‌ى ده‌ڵێ، "له‌ڕووى پره‌نسیپه‌وه هیچ كه‌سێك له شیعه جه‌عفه‌ر باقر سه‌در بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ره‌تناكاته‌وه، دواجار سه‌در كوڕى یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عه‌كانى عێراق و کە یه‌كێكیش بوو له بیرمه‌نده‌كانى شیعه له سه‌ده‌ى بیسته‌م، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌یش دامه‌زرێنه‌ر و مه‌رجه‌عى یه‌كه‌مى حزبى ده‌عوه بووه. به‌ڵام له شێوازى نوێ هاوپه‌یمانییه‌كان، ئه‌و كێشه‌یه‌ى كه رووبه‌ڕووى هه‌مووان ده‌بێته‌وه، گه‌وره‌ترین فراكیسۆنه".
شه‌رق ئه‌وسه‌ت زانیارى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتووه، كه له دوایین په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى نێوان موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و نوورى مالیكى،"گه‌وره‌ترین لایه‌نى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى" مالیكى به موقته‌دا سه‌درى راگه‌یاندووه، ئه‌وان لارییان له كاندیدكردنى جه‌عفه‌ر سه‌در نییه، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كامه فراكسیۆن سه‌در هه‌ڵده‌بژێرێت، ره‌وتى سه‌در و به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه؟ یاخود هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نیشتیمان؟
تا ئێستا شیعه‌كان ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، حكومه‌ت زۆرینه بێت، واته له لایه‌ن "سه‌در و پارتى و سه‌روه‌ریى" پێكبهێنرێت، ئه‌وان ده‌ڵێن له‌دواى 2003 وه حكومه‌تى عێراق بۆ پێكهاته‌ى شیعه بووه، چونكه ئه‌وان زۆرینه‌ى دانیشتووان و په‌رله‌مانن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌در سوور بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نیشتیمان حكومه‌ت پێكبهێنێ، ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار به گوته‌ى شیعه‌كان، "ئه‌وان ده‌بنه كه‌مینه‌ى عێراق!"
كێشه‌كه له جه‌عفه‌ر سه‌در نییه
به‌ڵكو له ده‌سه‌ڵاتى موقته‌دا سه‌دره!
له هه‌ڵبژاردنى 2018 به‌ر له‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌ك كاندیدى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى كێشه‌كان، بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت پێشنیار بكرێت، ناوى جه‌عفه‌ر سه‌در بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ده‌هات. ئه‌و ره‌خنانه‌ى تا ئێستایش هه‌یه له‌سه‌ر خودى جه‌عفه‌ر سه‌در نییه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر قه‌یس خه‌زعه‌لى رایگه‌یاند، ئه‌وان حكومه‌تى سه‌درى ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى بڵاویكردووه‌ته‌وه، لایه‌نه‌كانى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى وایانلێهاتووه، ئێستا مانه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى به باشتر بزانن، نه‌وه‌ك حكومه‌تێك كه موقته‌دا سه‌درى به‌سه‌ره‌وه زاڵ بێت.
هیچ رێككه‌وتنێكى نوێ له‌سه‌ر كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت نییه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى له‌نێوان سه‌در و مالیكیش به‌ڕێوه‌چووه، دوایین په‌یوه‌ندى بووه، كه تێیدا دووپات كراوه‌ته‌وه كێشه‌كه له‌سه‌ر جه‌عفه‌ر سه‌در نییه، به‌ڵكو شیعه‌كان ده‌یانه‌وێ حكومه‌تى داهاتوو ته‌وافووقى بێت و ته‌نیا پێكهاته‌ى شیعه دوایین بڕیارى له‌سه‌ر بدات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment